Accessibility links

ئێران ده‌سـتیکردووه‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی سه‌نته‌ر فیوجه‌کانی بۆ کارگه‌یه‌کی ژێر زه‌وی


ئێران ده‌سـتیکردووه‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی سه‌نته‌ر فیوجه‌کانی بۆ کارگه‌یه‌کی ژێر زه‌وی
ئێران ده‌سـتیکردووه‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی سه‌نته‌ر فیوجه‌کانی بۆ کارگه‌یه‌کی ژێر زه‌وی

ئێران ده‌ڵێت ده‌ستیکردووه‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌کانی که‌ له‌ پیتاندنی سوته‌مه‌نی به‌کارده‌هێنێت بۆ کارگه‌یه‌کی ژێر زه‌وی که‌ هه‌تا ساڵی 2009 نهێنی بووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی ناوکی ئێران فه‌ره‌یدون عه‌باسی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌ ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی ڕاگه‌یاند سه‌نته‌ر فیوجه‌کان له‌ کارگه‌ی ناتانزه‌وه‌ بۆ فۆردۆی نزیک شاری قوم ڕه‌وانه‌ کراوه‌.

عه‌باسی گواستنه‌وه‌که‌ی له‌ مانگی شه‌شـدا ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌و کاره‌ به‌ چاودێڕی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێو نه‌ته‌وه‌یی ده‌کریت.

ئێران ته‌نها بوونی ده‌زگاکه‌ی ئاشکرا کردبوو ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدا که‌ ئاژانسه‌کانی ڕؤژئاوای ڕایانگه‌یاند که‌ سازگه‌ی ناوکی نهێنی هه‌یه‌.

شایانی باسه‌ وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌ هه‌وڵێکیاندا بۆ فشارخستنه‌‌ سه‌ر ئێران تاوه‌کو به‌رنامه‌ ناوکییه‌که‌ی ڕابگرێت ژماره‌یه‌ک سزایان به‌سه‌ریدا سه‌پاندووه‌.

ئێران نکوڵی له‌ هه‌وڵي به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ناوکی ده‌کات و ده‌ڵێت به‌رنامه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ و ده‌زگای ته‌ندروستییه‌.

XS
SM
MD
LG