ده‌سه‌ڵاتداران به درێژایی که‌ناره‌کانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتیان کردووه به چۆڵـکردنی ئه‌و ناوچانه‌ی که له‌سه‌ر ئۆقیانوسی ئهتلهنتیکن پاش ئه‌وه‌ی زریانێـکی به‌هێز له ئۆقیتانوسهوه به‌ره‌و ناوچه‌که دێت.
که‌شناسان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئاگاهیان به زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ویلایه‌تی نۆر‌ث کارۆلاینا دا که چاودێری هاتنی زریانی ناسراو به ئایرین بکه‌ن، له‌و ده‌مه‌ی به باوبۆرانێـکی به خێرایی 185 کیلۆمه‌تر له کاتژمێرێـکدا له دورگه‌کانی باهامای ده‌دا.
له ئێسـتادا زریانی ئایرین هێزه‌که‌ی گه‌یشـتووه‌ته پـله سێ له‌سه‌ر پـێوهرێـک که له پـێـنج پله پـێـکهاتووه. ناوه‌ندی نیشـتیمانی بۆ چاودێری زریان به مه‌ترسیداری داده‌نێت.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان زریانه‌که زیانی به ناوچه‌یه‌کی به‌رفراوانی دوو دورگه‌ی باشوری باهاما گه‌یاندووه، به‌ڵام هیچ زیانی گیانی لێـنه‌که‌وتووه‌ته‌وه.
پـێشـبینی ده‌کرێت زریانه‌که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌هێزتر بـبێت و به‌ره‌و باکوه‌ر بچێت و به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی له که‌ناره‌کانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکاوه نزیـک بـبێته‌وه.
سه‌رۆکی شـاره‌وانی نیویۆرک مایکڵ بلومبێرگ داوای له دانیشـتوانی شـاره‌که کردووه خۆیان ئاماده بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناوچه به‌رزه‌کانه‌وه، ده‌شڵێت ڕه‌نگه فه‌رمانیش به چۆڵـکردنی هه‌ندێـک ناوچه بدرێت.
له به‌نده‌رێـکی گه‌وره‌ی ڤێرجینیاش هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا فه‌رمانی به که‌شـتیـیه جه‌نگیـیه‌کانی خۆی داوه ناوچه‌که چۆڵ بکه‌ن.
له دوایـین ڕاپـۆرتدا که‌شـناسان ده‌ڵێن چه‌قی زریانی ئایرین گه‌یشـتووه‌ته سه‌ر ناسـساوی پایته‌ختی باهاما و به خێرایی 20 کیلۆمه‌تر به‌ره‌و باکوری ڕۆژئاوا ده‌جوڵێته‌وه.
ئه‌مه به‌هێزترین زریانه له ماوه‌ی سێ سـاڵدا به‌و شێوه‌یه مه‌ترسی بۆ سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دروست بکات.