به‌رپـرسـانی تورکی ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـکی چێندراوی نێو جاده له هه‌رێمی باشوری خۆرهه‌ڵاتی وڵات ژماره‌یه‌ک سه‌رباز که له نێو پاسێـکی بچوکدا بوون برینداربوون.
ڕووداوه‌که‌ی ئه‌مڕۆ له پارێزگای هه‌کاری له نزیک سـنووری عێراق بووه، به‌ڵام هیچ لایه‌نێـک هه‌تا ئێسـتا به‌رپـرسیارێـتی ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره‌ی نه‌خستووه‌ته ئه‌سـتۆی خۆی.
ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ئه‌وانه‌ی شه‌ڕ له پـێناو به‌ده‌سـتهێنانی ئۆتۆنۆمی ده‌که‌ن له مانگی ڕابردووه‌وه هه‌تا ئێسـتا 40 سه‌ربازی تورکیان کوشـتووه.
له‌شـکری تورکیا به ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسـمانی وا بۆ ماوه‌ی 6 ڕۆژه تۆڵه ده‌کاته‌وه له به‌رامبه‌ر کوژرانی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی و ده‌ڵێت 100 چه‌کداری پارتی کرێـکارانی کوردسـتانی له نێو باکوری عێراقدا کوشـتووه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه به‌رپـرسـانی له‌شـکری تورکی گوتوویانه ئه‌وان درێژه به‌م جۆره له کرده‌ی له‌شـکری ده‌ده‌ن هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی سه‌رهه‌ڵداوان په‌که‌که لاواز ده‌که‌ن.