پاش ئه‌و پـێشـهاته نوێـیانه‌ی ناو لیبیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نرخی نه‌وت زۆر هاته خوارێ.
نرخی یه‌ک بۆشه‌که نه‌وتی خاو له بازاڕی له‌نده‌ن 3.5 دۆلار هاته خوارێ و بوو به 105.15 دۆلار.
لیبیا به‌ر له ده‌سـتپـێـکردنی ڕاپه‌ڕینه‌که هه‌نارده‌ی نه‌وتی 2% ی نه‌وتی جیهانی بوو، واته نزیکه‌ی 1.6 ملیۆن بۆشه‌که نه‌وت له ڕۆژێـکدا. له ده‌می شه‌ڕه‌که‌دا نزیکه‌ی له سه‌دا 90 ی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌که وه‌سـتا به‌هۆی وازهێنانی کرێـکاره‌کان و په‌کـکه‌وتنی هێڵه‌کانی گواستنه‌وه‌ی.
لێـکدانه‌وه‌ی جوداجودا هه‌ن بۆ که‌ی لیبیا ده‌توانێت ده‌ست به هه‌نارده‌ی نه‌وت بکاته‌وه. هه‌یه ده‌ڵێت له ماوه‌ی چه‌ند مانگێـکدا و هه‌ندێـکیش ده‌ڵێن ڕه‌نگه نزیکه‌ی سـاڵێـکی بوێت.