سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا پـێرۆزبایی له‌و سه‌رهه‌ڵـداوانه کرد که پـێشـڕه‌ویـیان به‌ره‌و ته‌رابلوسی پایته‌خت کرد و گوتی " ئێسـتا ئێمه له دوایـین قۆناغی وه‌ده‌رنانی موعه‌ممه‌ر قهزافیداین."
ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌نغازی موسته‌فا عه‌بدولجه‌لیل هه‌روه‌ها داوای‌کرد سه‌روماڵی خه‌ڵـکی بپارێزن و داواشی له خه‌ڵـکی کرد دان به خۆیاندا بگرن و خۆیان له کاری نایاسایی بـه دور بگرن.
گوتیشی له لیبیا پاش قه‌زافی وڵاتی یاسا داده‌مه‌زرێت و دادگایی ئه‌و که‌سـانه ده‌کرێت که بوونه مایه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی له ده‌می ده‌سه‌ڵاتی قه‌زافیدا له وڵاته‌که‌دا که‌وتووه‌ته‌وه.
موسته‌فا عه‌بدولجه‌لیل گوتیشی لیبیا پاش قه‌زافی له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی و دادپه‌روه‌ری و یه‌کسـانی و شه‌فافیه‌ت ده‌بێت له چوارچێوه‌ی ئیسلامێـکی میانڕه‌ودا که تیایدا هه‌موو هاوڵاتیان یه‌کسان ده‌بن و مافی ئه‌وه‌یان ده‌بێت به سه‌ربه‌رزی بژین.
موسته‌فا عه‌بدولجه‌لیل سوپاسی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کرد بۆ پـشـتیوانیکردنی له گه‌لی لیبیا له ده‌می قه‌یرانه‌که‌یدا.