بۆمه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی 5.8 به پـێوه‌ری ڕخته‌ر له ژماره‌یه‌ک له ویلایه‌ته‌کانی سه‌ر که‌ناری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکای دا و بووه مایه‌ی هه‌ژاندنی باڵه‌خانه‌کان و خه‌ڵـکی ناچارکرد بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان.
بۆمه‌له‌رزه‌که پاش نیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه ڕوویدا. ناوه‌ندی جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت چه‌قه‌که‌ی له نزیک شـاری منراڵی ویلایه‌تی ڤێرجینیا بووه که 135 کیلۆمه‌تر له باشوری ڕۆژئاوای واشنتنی پایته‌خته‌وه دوره. له‌وه‌تای سـاڵی 1897 وه ئه‌مه به‌هێزترین بومه‌له‌رزه بووه له ڤێرجینیا بدات.
ده‌سه‌ڵاتداران فه‌رمانی جۆڵکردنی کۆنگرس و وه‌زاره‌تی به‌رگری و باڵه‌خانه‌کانی دیکه‌ی حکومه‌تی فیدراڵیـیان دا، له نێویاندا ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا که به شێـوه‌یه‌کی کاتی له پاش بومه‌له‌رزه‌که به‌رنامه ئاسایـیه‌کانی خۆی ڕاگرت. هه‌روه‌ها هه‌موو مۆزه‌خانه‌کانی واشنتنی پایته‌ختیش داخران.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن نزیکه‌ی 3 له مناره‌کانی کڵێسـای نیشـتیمانی پارچه‌یان لێبه‌ربووه‌ته‌وه، به‌ڵام که‌س بریندار نه‌بووه.
بومه‌له‌رزه‌که له شـاری بۆستن و دورگه‌ی مارثاس ڤنیاردی ویلایه‌تی ماسه‌چووستس هه‌ستی پـێـکرا که سه‌رۆک ئۆباما له‌وێ ماوه‌ی پـشـووه‌که‌ی به‌سه‌ر ده‌بات.
به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی گشتی بومه‌له‌رزه‌که له شـاری پیتسبێرگی ویلایه‌تی په‌نسلڤانیاوه له باکور هه‌تا شـاری ئه‌تله‌نتای ویلایه‌تی جۆرجیا له باشور هه‌ستی پـێـکرا.
سیستمه‌کانی هاتووچۆ له نیویۆرک و واشنتنی پایته‌خت و چه‌ند شـارێـکی دیکه گرفتیان تێـکه‌وت و خشته‌ی کاتی کاره‌کانیان تێکچوون.
کاربه‌ده‌سـتانی فیدراڵی ده‌ڵێن دوو ڕیاکته‌ری ناوه‌کی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وه‌زه‌ی کاره‌با له ناوچه‌ی لویزای ڤێرجینیا له‌به‌ر باری سه‌لامه‌تی به شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی کوژاونه‌ته‌وه و ئێسـتا شـاره‌زایان دایانپـشـکنن تاوه‌کو بزانن زیانیان پـێکه‌وتووه یان نا.