عێراق باڵیۆزی تورکیای بانگهێشت کردووه تاوه‌کو داوای لێـبکات وڵاته‌که‌ی کۆتایی بهێنێت به‌و هێرشه ئاسـمانیـیانه‌ی ده‌یکاته سه‌ر سه‌رهه‌ڵـداوه کورده‌کان له باکوری عێراق.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتی ئه‌و ناڕه‌زایـیه‌کی فه‌رمی له دژی ئه‌و هێرشه ئاسـمانیـیانه ده‌رکردووه که بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی 7 هاوڵاتی سیڤیلی عێراقی.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له ئاکامی بۆردومانی فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی تورکیا بۆ ناوچه سـنووریـیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان خێزانێـکی حه‌وت که‌سی له ناو ئۆتۆمبیلێـکدا گیانیان له‌ده‌سـتدا و زۆربه‌ی قوربانیـیه‌کان ژن و منداڵ بوون.