ڕۆژی دووشه‌ممه کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار له باکوری سوریا ته‌قه‌یان له کاروانێـکی پاسی حاجیانی تورکیا کردووه که له حه‌ج گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له ئاکامدا 2 که‌س برینداربوون
پاپا بێنێدکت ڕێوڕه‌سمی ئاینی به ئاماده‌بوونی هه‌زاران که‌س له کاثۆلیکه ڕۆمانه‌کان له به‌نین به‌ڕێوبرد، به‌مه‌ش کۆتایی هێنا به گه‌شته 3 ڕۆژیه‌که‌ی بۆ ئه‌و وڵاته بچووکه‌ی ڕۆژئاوای ئه‌فریکا
کاربه‌ده‌سـتانی لیبیا ده‌ڵێن عه‌بدوڵڵا ئه‌لسنوسی سه‌رۆکی پـێشـووی ده‌زگای هه‌واڵگری وڵاته‌که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ناوچه‌ی قیره‌ی باشوری وڵاته‌که ده‌سـتگیرکراوه
ئه‌مڕۆ له ئیسپانیا ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، که‌شی قه‌یرانی ئابوری باڵی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا کێشاوه و پـێشبینی ده‌کرێت پارتی پارێزکاران ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست
بۆ دووه‌م ڕۆژه پۆلیسی میسر گازی فرمێسک ڕێژ دژ به هه‌زاران خۆپیشانده‌ری دژه حکومه‌ت بکاردههێنێت، خۆپیشانده‌ران هه‌وڵده‌ده‌ن کامپـێکی ناڕه‌زایی دابمه‌زرێنن له قاهیره بۆ فشاردانان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات
سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ڵێت ئه‌و له به‌رامبه‌ر ئه‌و گوشـاره نێونه‌ته‌وه‌یـیانه‌ی ده‌خرێنه سه‌ری به مه‌به‌سـتی ڕاگرتنی سه‌رکوتکردنی نه‌یارانی حکومه‌ته‌که‌ی چۆک دانادات
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه چه‌ند گولـله ئاڕپـیجیـیهک گیراوه‌ته باره‌گایه‌کی حزبی به‌عس له دیمه‌شقی پایته‌خت
ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر ده‌ڵێن زیاتر له 500 که‌س برینداربوون پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی پـۆلیسی دژه ئاژاوه له‌گه‌ڵ خۆپـیشـانده‌رانی به‌رد هاوێژ له مه‌یدانی ته‌حریری قاهیره به یه‌کیاندا دا
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خۆی بۆ سه‌پاندنی سزای توندتر به‌سه‌ر ئێران‌دا ئاماده ده‌کات، وه کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت تاران ڕووبه‌ڕووی گۆشهگیریـیهکی بێ وێنه ده‌بێته‌وه
ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی هه‌ینی به‌رنووسی بڕیارێـکی په‌سه‌ندکرد که تیایدا ئیدانه‌ی پـیلانی تیرۆرکردنی باڵیۆزی عه‌ره‌بسـتانی سعودی له ئه‌مه‌ریکا ده‌کات
شانده به‌شداره‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانی نه‌ریتی له ئه‌فغانستان پشتیوانی بێ مه‌رجی خۆیان بۆ دامه‌زراندنی هاریکاری ستراتیژی درێژخایه‌نیان له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا په‌سه‌ندکرد
هێرشه‌کان کراونه‌ته سه‌ر شارۆچکه‌ی ( شێزار) له ناوه‌ڕاستی پارێزگای حه‌ما و جه‌به‌ل ئهزاویهی نزیک سنووری تورکیا، ڕۆژێک دوای ئه‌وه‌ی سوریا ڕه‌زامه‌ندی دا به چوونی چاودێرانی عه‌ره‌ب
کاربه‌ده‌سـتێـکی له‌شـکری لیبیا ڕایگه‌یاند که‌وا هێزه‌کانیان سه‌یفولئیسلامی کوڕی ڕێبه‌ری پـێشـووی وڵاته‌که موعه‌ممه‌ر قه‌زافیان ده‌سـتگیرکردووه
له ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌کی گه‌وره‌ی نوێی دیپـلۆماسیدا، سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما له مانگی داهاتوو وه‌زیری ده‌ره‌وه خانم هێله‌ری کلنتن ڕه‌وانه‌ی بورما ده‌کات
چالاکوانان ده‌ڵێن ئه‌م هه‌ینیـیه‌ش هێزه‌کانی ئاسایشی وه‌کو هه‌فته‌کانی پـێشـوو له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کردووه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 11 که‌س کوژراون
چاوهڕواندهکرێت ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ڤیه‌نـنا ده‌سـته‌ی چاو‌دێر ئه‌تۆمی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌نگ له‌سه‌ر بڕیارێـک بدات که تیایدا نیگه‌رانی قوڵ ده‌رده‌بڕێت له‌سه‌ر چالاکیـیه ناوکیـیه‌کانی ئێران
به‌ڕێز ئۆباما ئه‌م تێبینیانه‌ی دا له به‌رده‌م هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئوسترالیا به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ئاسیای خۆڕهه‌ڵات له بالی له ئه‌نده‌نوسیا به‌ڕێبکه‌وێت
ده‌ڵێن خراپکاران دوو ڕۆکێتیان هاویشته کابولی پایته‌خت له‌و ده‌مه‌ی رێبه‌ران بۆ دووهه‌مین رۆژی وتووێژه‌کانیان سه‌باره‌ت به ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ تالیبان و په‌یوه‌ندیـیه‌کانیان له‌گه‌ڵ ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا
سه‌رۆکی ڕێکخراوی چاودێری ناو‌کی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌یه‌وێت شانده‌یه‌کی پله به‌رز ڕه‌وانه‌ی ئێران بکات بۆ ڕوونکردنه‌وه سه‌باره‌ت به شیانی هه‌بوونی به‌رنامه‌ی ناو‌کی بۆ مه‌به‌ستی له‌شکری
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له که‌رکوک فڕۆکه‌خانه‌ی حوڕیـیه که بنکه‌ی سه‌ره‌کی هێزه‌کانی فره ڕه‌گه‌ز بوو له که‌رکوک ڕاده‌سـتی سوپای عێراق کرایه‌وه
زیاتر نیشـان بده