چالاکوانان ده‌ڵێن ئه‌م هه‌ینیـیه‌ش هێزه‌کانی ئاسایشی وه‌کو هه‌فته‌کانی پـێشـوو له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کردووه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 11 که‌س کوژراون.
خۆپـیشـانده‌ران داوایان له وڵاتانی بیانی ده‌کرد باڵیۆزانی سوریا له وڵاته‌کانیان ده‌ربکه‌ن.
ئه‌م خۆپـیشـاندان و کوشـتنکاریـیانه له کاتێـکدا دێن که دیمه‌شق ڕووبه‌ڕووی کوشـاری زیاتری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێته‌وه بۆ کۆتایی‌هێنان به سه‌رکوتکردنی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیو.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسـا ئالان ژووپـپێ ئه‌مڕۆ هه‌ینی داوای سه‌پاندنی سـزای توندتری به‌سه‌ر حکومه‌تی سوریا کرد و هه‌روه‌ها ده‌رکردنی بڕیارێـک له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ سه‌رزه‌نشـتکردنی دیمه‌شق. به‌ڕێز ژووپـپێ به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی گوت ئێسـتا کات زۆر دره‌نگه بۆ سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د گۆڕانکاری بکات.
ئالان ژوپـپێ ئه‌م لێـدوانانه‌ی دا له پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو له ئسته‌نبوڵ.
ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵوش لای خۆیه‌وه ئاگاهی دا به‌وه‌ی ڕه‌نگه سوریا بکه‌وێته ناو شه‌ڕی ناوخۆوه به‌هۆی زیادبوونی شه‌ڕی نێوان سه‌ربازه هه‌ڵاتووه‌کانی له‌شـکری سوریا و هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت.