سه‌رۆکی ڕێکخراوی چاودێری ناو‌کی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌یه‌وێت شانده‌یه‌کی پله به‌رز ڕه‌وانه‌ی ئێران بکات بۆ ڕوونکردنه‌وه سه‌باره‌ت به شیانی هه‌بوونی به‌رنامه‌ی ناو‌کی بۆ مه‌به‌ستی له‌شکری.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی یوکیا ئه‌مانۆ له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا به نووسراوێک ئه‌و داوایه‌ی له کاربه‌ده‌سته باڵاکانی ئێران کردووه و هیواداره به زووترین کات وه‌ڵام بده‌نه‌وه.
ئه‌مانۆ ئه‌م قسانه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه کرد له میانه‌ی ده‌ستپێکردنی کۆبوونه‌وه دوو ڕۆژیـیه‌که‌ی 35 وڵاتانی به‌ڕێوه‌به‌رایتیIAEA له ڤیه‌ننا. ئه‌مه یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئاژانسه‌که‌یه له‌و کاته‌وه‌ی که له هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕاگه‌یه‌ندرا گوایه به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕپـێکراو هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تاران هه‌وڵی دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی ده‌دات.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و چه‌ند وڵاتانی ئه‌وروپایی داوا له ڕێکخراوی چاودێری ناو‌کی ده‌که‌ن که توندتربێت له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی ئێران.
دیپلۆماتان به درێژایی ڕۆژی چوارشه‌ممه گفتوگۆیان له‌سه‌ر بڕیارێـک کرد له به‌رامبه‌ر چالاکیـیه ناوکیـیه‌کانی ئێران‌دا. دیپلۆماتانی وڵاتانی ڕۆژئاوا داوای هه‌ڵوێستێکی توند ده‌که‌ن بۆ سه‌رزنشتکردنی تاران، به‌ڵام ده‌ڵێن له لایه‌ن ڕووسیا و چینه‌وه ڕووبه‌ڕووی به‌رهه‌ڵسـتی بوونه‌ته‌وه.
مۆسکۆ و به‌یژین گومانیان له‌مه‌ڕ ڕاپۆرته‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ربڕیوه. کاربه‌ده‌ستانی ڕووسیا ده‌ڵێن ئه‌و ڕاپۆرته هێچ شتێکی نوێی تێدا نه‌بووه.