ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی هه‌ینی به‌رنووسی بڕیارێـکی په‌سه‌ندکرد که تیایدا ئیدانه‌ی پـیلانی تیرۆرکردنی باڵیۆزی عه‌ره‌بسـتانی سعودی له ئه‌مه‌ریکا ده‌کات.
ئه‌نجومه‌نه‌که ڕاسته‌وخۆ ئێرانی تاوانبار نه‌کرد به‌وه‌ی ده‌سـتی له پـیلانی تیرۆرکردنه‌که‌دا هه‌بووبێت، به‌ڵام داوای لێکرد هاوکاری لێـکۆڵینه‌وه‌که بکات.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له مانگی ده ڕایگه‌یاند که‌سانێـک که په‌یوه‌ندیـیان به سوپای پاسـدارانی ئێرانه‌وه هه‌بووه، له‌و پـیلانهدا تێوه‌گلاون که داڕ‌ێژرابوو بۆ کوشتنی عادل ئه‌لجوبێر باڵیۆزی عه‌ره‌بسـتانی سعودی له ڕێسـتورانتێـکدا له واشنتن.
ئێران لای خۆیه‌وه نکوڵی له‌و تۆمه‌ته کردووه. محه‌مه‌د خه‌زاعی باڵیۆزی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌وڵێـکی بێ ئاکامی دا بۆ لابردنی ناوی ئێران له به‌رنووسی ئه‌و بڕیاره‌ی له لایه‌ن عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه‌وه پـێشـنیارکرابوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن گوتی په‌سه‌ندکردنی بڕیاره‌که له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گۆشه‌گیربوونی زیاتری ئێران نیشـان ده‌دات، چونکه به‌رده‌وام شـکستی هێناوه له پابه‌ندبوونی به وابه‌سته‌یییه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کانی.
یه‌کێـک له‌و پـیاوانه‌ی به پـیلانه‌که تاوانبارکراوه، هاوڵاتیـیه‌کی ئه‌مه‌ریکایی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئێرانیـیه و نکۆڵی له تۆمه‌ته‌که کردووه. وه‌ها بڕواده‌کرێت پـیاوی دووه‌م له ئێران بێت و ده‌سـتگیرنه‌کراوه.