کاربه‌ده‌سـتانی لیبیا ده‌ڵێن عه‌بدوڵڵا ئه‌لسنوسی سه‌رۆکی پـێشـووی ده‌زگای هه‌واڵگری وڵاته‌که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ناوچه‌ی قیره‌ی باشوری وڵاته‌که ده‌سـتگیرکراوه.
ده‌ڵێن سـنوسی له ماڵێـکی براکه‌ی له گوندی قیره خۆی حه‌شـاردبوو که نزیکه‌ی 100 کیلۆمه‌تر له باکوری شـاری سه‌بهاوه دوره.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له مانگی شه‌شدا دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ تاوانه‌کان له لاهای فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی هه‌ر یه‌ک له سه‌یفولئیسلامی کوڕی قه‌زافی و عه‌بدوڵڵا ئه‌لسنوسی ده‌رکرد به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی و سه‌رکوتکردنی دڕندانه‌ی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیوی لیبیا.
ئه‌لسنوسی که بۆ خۆشی ئاوه‌ڵزاوای موعه‌ممه‌ر قه‌زافیـیه، وه‌ها ناسراوبوو که که‌سی ده‌سته ڕاستی قه‌زافیـیه. بڕاواده‌کرێت ئه‌و نه‌خشه‌ی چۆنێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی لیبیا داڕشتبێت.
زۆرێـک له لیبیـیه‌کان ده‌ڵێن ئه‌و به‌رپـرس بووه له‌و کوشـتنکاریـیه‌ی سـاڵی 1996 له زیندانی ئه‌بو سه‌لیمی ته‌رابلوسدا کرا، ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێن زیاتر له 1200 که‌سی تیادا کوژرا که زۆربه‌یان زیندانیانی سیاسی بوون.