سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ڵێت ئه‌و له به‌رامبه‌ر ئه‌و گوشـاره نێونه‌ته‌وه‌یـیانه‌ی ده‌خرێنه سه‌ری به مه‌به‌سـتی ڕاگرتنی سه‌رکوتکردنی نه‌یارانی حکومه‌ته‌که‌ی چۆک دانادات.
له چاوپـێـکه‌وتنێـکیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی تایمزی به‌ریتانی، به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د گوتوویه‌تی هه‌تا گوشـاره‌کان به‌رده‌وامبن کێشه‌که به‌رده‌وام ده‌بێت، وه دڵنیاتان ده‌که‌م که سوریا چۆک دانادات و هه‌ر خۆڕاگر ده‌بێت.
پاشان ڕه‌خنه‌ی له جموجۆڵه‌کانی کۆمکاری عه‌ره‌ب گرت، ئه‌وانه‌ی ده‌کرێن بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی و چاره‌سه‌ری سیاسی له سوریا. گوتی ئه‌وه هه‌وڵی ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی عه‌ره‌به بۆ دانی به‌هانه به ڕۆژئاوا تاوه‌کو ده‌سـتێوه‌ردانی له‌شـکری له سوریادا بکرێت.
جارێـکی دیکه‌ش ئه‌و قسه‌یه‌ی دووباره کرده‌وه که ئه‌گه‌ر بێت و ده‌سـتێوه‌ردانی ده‌ره‌کی له وڵاته‌که‌یدا بکرێت، ئه‌وا وه‌ک بومه‌له‌رزه‌یه‌ک ده‌بێت که هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گرێته‌وه.
گوتیشی له مانگی دوو یان سێ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی نوێ ده‌کرێت و ده‌سـتورێـکی نوێ بۆ وڵاته‌که داده‌نرێت.