وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خۆی بۆ سه‌پاندنی سزای توندتر به‌سه‌ر ئێران‌دا ئاماده ده‌کات، وه کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت تاران ڕووبه‌ڕووی گۆشهگیریـیهکی بێ وێنه ده‌بێته‌وه.
ژماره‌یه‌ک کاربه‌ده‌ستی ئه‌مه‌ریکایی که شه‌وی هه‌ینی لێـدوانیان داوه به‌و مه‌رجه‌ی ناویان ئاشـکرا نه‌کرێت، گوتویانه ئه‌و سـزایانه ڕه‌نگه ڕۆژی دووشه‌ممه ئاشـکرا بکرێن و ئامانجیان دامه‌زراوه پـترۆکیمیاویـیهکانی ئێران ده‌بێت. گوتووشیانه سزا نوێـیه‌کان داوا له کۆمپانیا بیانیـیه‌کان ده‌کات بوه‌ستن له وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه له پـرۆژه‌کانی ئێران‌دا وه‌ک که‌رتی پاڵاوتنی نه‌وت.
کاربه‌ده‌سـته‌کان گوتووشیانه ئه‌و کۆمپانیا بیانیانه‌ی پابه‌ندی بڕیاره‌که نه‌بن، ئه‌وا چیدی ڕێگه‌یان پـێنادرێت بگه‌نه بازاڕه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
هه‌روه‌ها وڵاتانی ئهوروپایـیش ڕه‌نگه سزای له‌و شێوه‌یه هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ سه‌ر ئێران دابنێن.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا تۆم دۆنیلۆن ئه‌مڕۆ شه‌ممه گوتی ئێسـتا ئێران له هه‌موو کاتێـک زیاتر خۆی به گۆشهگیرکراوتر ده‌بینێت.
به‌ڕێز تۆم دۆنیلۆن که له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما به سه‌ردانێـک له ئه‌نده‌نوسیایه، به په‌یامنێرانی گوت هه‌ر وه‌کو ئه‌مه‌ریکا، چین و ڕووسیاش ده‌یانه‌وێت دڵنیا بن له‌وه‌ی ئێران چه‌کی ناو‌کی دروسـت ناکات.