ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ئیسپانیا ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، که‌شی قه‌یرانی ئابوری باڵی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا کێشاوه و پـێشبینی ده‌کرێت ئۆپۆزسیۆن له دوای 8 ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی سۆشیالسته‌کان پارتی پارێزکاران ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست.
ڕاپرسیـیه‌کانی پـێش هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێت ( ماریانۆ راخۆی ) له پارتی گه‌لی راستڕه‌وی مامناوه‌ند له‌وانه‌یه گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبێنێت بۆ ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی ئیسپانیا که له 350 ئه‌ندام پـێـکدێت.
( راخۆی) به‌رامبه‌ر به پاڵێوراوی سوشیالسته‌کان ( ئه‌لفریدۆ پـێرێز ڕووبالکابا) خۆی پاڵاوتوه. سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسپانیا ( خۆزێ لویس رۆدریگه‌ز زه‌پاتێرۆ) پاش جه‌ماوه‌رێتی دابه‌زی بڕیاری‌دا خۆی بۆ سێـیه‌م جار نه‌پاڵیوێته‌وه.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له کاتێکدا سـازده‌کرێت که وڵاته‌که هه‌وڵ ده‌دات که جارێـکی دیکه نه‌که‌وێته‌وه ناو قه‌یرانی ئابوری، وه‌کو ئه‌وه‌ی دوو سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر دووچاری بوو.
ڕیژه‌ی بێ‌کاری 21.5 % یه ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاسته له ماوه‌ی 15 ساڵی ڕابردوودا.
له چاره‌کی سێهه‌می ئه‌مساڵدا ڕێژه‌ی په‌ره‌سه‌ندی ئابوری له ئیسپانیا ڕاوه‌ستانی به‌خۆوه‌بینی، له 3 مانگی پێش ئه‌وه‌دا ته‌نها به‌ڕێژه‌ی 0.2 % به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی، هه‌روه‌ها وڵاته‌که ڕووبه‌ڕووی قه‌رز و داهاتویه‌کی تاریکی ئابوری بووه‌ته‌وه.
ده‌نگده‌ران له سۆشیالسته‌کان تووڕه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌خێرایی هه‌نگاویان نه‌نا بۆ دورکه‌وتنه‌وه له هه‌ڵخزانی چواره‌م گه‌وره ئابوری له ناوچه‌ی یۆرودا، هه‌روه‌ها گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توند که بوونه مایه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی موچه و ده‌رماڵه و کار.