کاربه‌ده‌سـتێـکی له‌شـکری لیبیا ڕایگه‌یاند که‌وا هێزه‌کانیان سه‌یفولئیسلامی کوڕی ڕێبه‌ری پـێشـووی وڵاته‌که موعه‌ممه‌ر قه‌زافیان ده‌سـتگیرکردووه.
به‌شیر ئه‌لتیب فه‌رمانده‌ی که‌تیبه‌ی جیهاد و سه‌رۆکی ئه‌رکه له‌شـکریـیه‌کانی ناوچه‌ی زنتان ئه‌مڕۆ شه‌ممه و له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له ته‌رابلوس گوتی سه‌یفولئیسلام له‌گه‌ڵ سێ له ده‌ستوپـێوه‌نده‌که‌ی له نزیک شـارۆچکه‌ی ئوباری له باشوری وڵاته‌که و له نزیـک سـنووری نه‌یجه‌ر ده‌سـتگیرکراون. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن وه‌ها پـێـده‌چوو یاریده‌ده‌ره‌کانی هه‌وڵ بده‌ن بیکه‌ن به نه‌یجه‌ردا، ئه‌و وڵاته‌ی پـێشـتر مافی په‌نابه‌ری دا به سـاعدی کوڕه‌که‌ی دیکه‌ی قه‌زافی.
سه‌یفولئیسلام له لایه‌ن دادگای لاهای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ تاوانه‌کان داواکراوه له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌ی کراوه. ده‌ڵێن له ده‌می سه‌رکوتکردنی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیوی وڵاته‌که‌ی له دژی حوکمڕانی باوکی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامداوه.
به‌شیر ئه‌لتیب له وه‌ڵامی پـرسیارێـک سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایه ڕاده‌سـتی دادگای لاهای ده‌که‌ن یان له لیبیا دادگایی ده‌کرێت، گوتی ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی کاتی نیشـتمانی لیبیا بڕیاری له‌سه‌ر بدات.
پاشـان ئه‌و کاربه‌ده‌سته داوای له گه‌لی لیبیا کرد ڕیزه‌کانیان یه‌ک بخه‌ن و ناکۆکیـیه‌کانیان وه‌لاوه بنێن و گوێ به‌و پـڕوپاگه‌ندانه نه‌ده‌ن که ده‌کرێن بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه له وڵاته‌که‌دا.
ته‌له‌فیزیۆنی لیبیا ڤیدیۆیه‌کی بڵاوکردۆته‌وه و تیایدا سه‌یفولئیسلامی نیشـان داوه که له‌سه‌ر جێگایه‌ک ڕاکشـاوه و سێ په‌نجه‌ی ده‌ستی ڕاستی به برینپـێچ به‌ستراوه. له ده‌می گواستنه‌وه‌ی بۆ زنتان به فڕۆکه به په‌یامنێری ڕۆیته‌رزی گوتووه هۆکاری برینه‌کانی ده‌سـتی ڕاستی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بۆردومانێـکی فڕۆکه‌کانی ناتۆ له مانگی ڕابردوودا.