ئه‌مڕۆ شه‌ممه چالاکوانان گوتیان له کاتێکدا فشار له‌سه‌ر سوریا زیاتر ده‌بێت بۆ کۆتایی هێنان به‌و قه‌یرانه‌ی بۆ 8 مانگه به‌رده‌وامه و بووه‌ته هۆی کوژرانی هه‌زاران که‌س، هیزه‌کانی سوریا بۆ گه‌ڕان به دوای ئۆپۆزسێۆندا هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر شارۆچکه‌یه‌کی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌یه‌کی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات.
هێرشه‌کان کراونه‌ته سه‌ر شارۆچکه‌ی ( شێزار) له ناوه‌ڕاستی پارێزگای حه‌ما و جه‌به‌ل ئهزاویهی نزیک سنووری تورکیا، ڕۆژێک دوای ئه‌وه‌ی سوریا ڕه‌زامه‌ندی دا به چوونی چاودێرانی عه‌ره‌ب بۆ سه‌رپه‌رشتی پلانی ئاشتی ئه‌وه‌ی له لایه‌ن کۆمکاری عه‌ره‌به‌وه پێشنیازکرابوو.
ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا بنکه له له‌نده‌ن و ده‌سته‌ی هاریکاری خۆجێی گوتیان هێڵی ته‌له‌فونی زه‌مینی و ده‌ستی و ئه‌لیکتریک له ناوچه‌ی جه‌به‌ل ئهزاویهی بڕاوه ، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی بۆ چه‌ند مانگێکه سه‌ربازانی هه‌ڵگه‌ڕاوه له سوپای سوریا تێیدا چالاکن.
له واشنتن، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه (مارك تۆنه‌ر) گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان هیچ نیشانه‌یه‌ك به‌دی ناکات به‌وه‌ی حکومه‌تی سوریا ڕێز له پێشنیازه‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب ده‌گرێت.