به‌رپرسانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن خراپکاران دوو ڕۆکێتیان هاویشته کابولی پایته‌خت له‌و ده‌مه‌ی رێبه‌ران بۆ دووهه‌مین رۆژی وتووێژه‌کانیان سه‌باره‌ت به ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ تالیبان و په‌یوه‌ندیـیه‌کانیان له‌گه‌ڵ ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن هێرشه‌که‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه یه‌ك که‌سی تێدا بریندار بوو و یه‌کێك له موشه‌که‌کان ته‌نها یه‌ك کیلۆمه‌تر دوور له شوێنی کۆبوونه‌وه‌که به‌ربووه خواره‌وه. دووهه‌مین موشه‌کیان بڕێـک له‌وه دوورتر هاوێژرابوو و په‌نجه‌ره‌ی ناوچه‌یه‌کی بازاڕی که‌ل‌وپه‌ل و کشتوکاڵی تێکشکاند.
ده‌سه‌ڵاتداران هه‌روه‌ها ده‌ڵێن یه‌ك که‌سی په‌یوه‌ندیدار به هێرشه‌که ده‌ستگیرکراوه له‌و ڕووداوه‌ی که تالیبان به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆ گرت.
کۆمه‌ڵه‌ی ملیشیاکان هه‌ڕه‌شه‌ی شێواندنی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی لۆیه جرگه‌یان کردووه که بڕیاره چوار ڕۆژ بخایه‌نێت و تێدا زیا له دوو هه‌زار سیاسه‌تمه‌داری ئه‌فغانی و ڕێبه‌رانی کۆمه‌ڵگای سیڤیل و کۆمه‌ڵگاکان وتووێژ سه‌باره‌ت به کێشه سه‌ره‌کیـیه‌کان ده‌که‌ن که بریتیـیه له شیانی ده‌ستپێکردنی وتووێژی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ تالیباندا.
جێی به‌بیرهێنانه‌وه‌یه له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوشێوه‌دا له ساڵی پاردا ملیشیاکانی تالیبان سێ هاوڵاتیان له نزێك شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی جرگه بریندارکرد.