چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ڤیه‌نـنا ده‌سـته‌ی چاو‌دێر ئه‌تۆمی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌نگ له‌سه‌ر بڕیارێـک بدات که تیایدا نیگه‌رانی قوڵ ده‌رده‌بڕێت له‌سه‌ر چالاکیـیه ناوکیـیه‌کانی ئێران، ئه‌مه‌ش له پاش ئه‌و ڕاپـۆرته نوێـیه‌ی باس له هه‌وڵه‌کانی ئێران بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی ده‌کات.
به‌رنووسی بڕیاره‌که له ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی IAEA داڕێژراوه له لایه‌ن پـێـنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـیه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیا و 12 وڵاتی دیکه.
بڕیاره‌که داوا له ئێران ده‌کات به بێ دواکه‌وتن پابه‌ندی بڕیاره‌کانی ئاژانسه‌که ببێت.
هه‌رچه‌نده بۆ قایلکردنی چین و ڕووسیا، مۆڵه‌تی کۆتایی بۆ ئێران له بڕیاره‌که‌دا دانه‌نراوه، به‌ڵام له بری ئه‌وه سه‌رۆکی ئاژانسه‌که یوکیا ئامانۆ داوا ده‌کات له مانگی سێ‌دا ڕاپـۆرتێـک به ده‌سـته‌ی چاودێران بدرێت سه‌باره‌ت به ئاسـتی پابه‌ندبوونی تاران به بڕیاره‌کانی IAEA .