شانده به‌شداره‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانی نه‌ریتی له ئه‌فغانستان پشتیوانی بێ مه‌رجی خۆیان بۆ دامه‌زراندنی هاریکاری ستراتیژی درێژخایه‌نیان له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا په‌سه‌ندکرد.
به‌رپرسان ده‌ڵێن هاریکاری بێ مه‌رج باس له ما‌مه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ پێداویستیه ئاسایشیـیه‌کان له ئه‌فغانستان و بوونی هێزی ئه‌مه‌ریکا له‌و وڵاته‌دا هه‌تا کۆتایی ساڵی 2014 ده‌کات.
سه‌رۆکی ئه‌فغانستان حامد کارزایی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی ڕابردوو له ده‌سپێکی (لۆیه جرگه) یاخوود ئه‌نجوومه‌نی باڵا ، که 4 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت گوتی له‌و ڕێکه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ده‌کرێت ، وڵاته‌که‌ی ده‌یه‌وێت سه‌روه‌ری به‌ده‌ستبهێنێت و کۆتایی به هێرشه‌کانی که شه‌وانه ئه‌نجامده‌درێن بهێنرێت.
زیاتر له 130 هه‌زار سه‌ربازی بیانی له ئه‌فغانستانن وه‌ک به‌شێك له هێزی هاوپه‌یمانان به ڕابه‌رایه‌تی ناتۆ. زۆربه‌یان سه‌ربازی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مه‌ریکان .
وا بڕیاره هه‌موو هێزه جه‌نگیـیه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی له کۆتایی ساڵی 2014 دا ئه‌و وڵاته جێ‌بهێڵن.
هه‌ندێ شیکه‌ره‌وه ده‌ڵین گه‌نده‌ڵی حکومه‌ت له‌گه‌ڵ ناکارامه‌یی کارمه‌ندان و ناڕێکی به‌ڕێوبردن ، له به‌رامبه‌ر ئاوه‌دانکردنه‌وه‌دا ڕێگره و هۆکاریشه بۆ نه‌بوونی ئاسایش له وڵاته‌که‌دا.