کۆمه‌ڵی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له له‌نده‌ن گوتی به‌یانی پـێـنجشه‌ممه ژماره‌یه‌کی زۆری سه‌رباز ڕژاونه‌ته ناوچه‌ی دومای دیمه‌شقی پایته‌خت
کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن هێزێـکی تایبه‌تی وڵاته‌که‌یان دوو هاوڵاتی ڕۆژئاوایی که یه‌کێـکیان ئه‌مه‌ریکایـیه و ئه‌وی دیکه‌یان دانیمارکیـیه له ده‌سـتی کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار له سۆماڵ ڕزگارکردووه
ڕووسیا ده‌ڵێت پشتیوانی هیچ ههنگاوێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ناکات سه‌باره‌ت به گرتنه به‌ری سزاکان له دژی سوریا
ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌سـت به گه‌شـتێـکی سێ ڕۆژی بۆ پـێـنج سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات بۆ باسـکردنی پـلانی ئابوری بۆ خه‌ڵـکانی ئه‌مه‌ریکا
وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداو ده‌ڵێن ئه‌وان چاودێرانیان له سوریا ده‌کێشنه‌وه له دوای بڕیاره‌که‌ی شـانشینی سـعودیـیه بۆ کشـانه‌وه‌ی چاودێره‌کانی
بڕیاره‌که ده‌ڵێت هه‌ر که‌سێـک بڵێت ئه‌و ئه‌رمه‌نانه‌ی به ده‌سـتی تورکه عوسـمانیـیهکان کوژراون جینۆساید نه‌بووه، ئه‌وا 60 هه‌زار دۆلاری پـێدهبژێردرێت و نزیکه‌ی سـاڵێـکیش زیندانی ده‌کرێت
سه‌عه‌د ئه‌لکتاتنی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی ئازادی و دادپه‌روه‌ری سه‌ر به ئیخوان ئه‌لموسلیمین 399 ده‌نگی هێناوه و به‌و پـێـیه ده‌بێته سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نه‌که
یه‌کێتی ئه‌وروپا کڕینی نه‌وتی له ئێران قه‌ده‌غه‌کردووه و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م موڵک و سامانی بانکی ناوه‌ندی ئێرانی سڕکردووه، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شێـک له هه‌ڵمه‌تی یه‌کێتی ناوبراو بۆ گوشـارخسـتنه سه‌ر تاران
به‌رپرسانی پاکستانی ده‌ڵێن فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکا له هه‌رێمی خێڵه‌کی باکوری خۆرئاوای پاکستان ئۆتۆمبیلێک و خانویه‌کیان موشه‌کباران کردووه و ده‌رئه‌نجام 4 میلیتانی گومانلێکراوی کوشتووه
حکومه‌تی سوریا پـلانێـکی کۆمکاری عه‌ره‌بی ڕه‌تکردۆته‌وه ئه‌وه‌ی داوا له سه‌رۆکی وڵات به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌کات ده‌سه‌ڵاتی حوکمڕانی سوریا بداته ده‌سـتی جێـگره‌که‌ی
عه‌بدوڵڵا سـاڵح به مه‌به‌سـتی چاره‌سه‌ری پـزیشـکی به‌ره‌و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی داوای له گه‌له‌که‌ی کرد له هه‌ر کهموکوڕیـیهکی خۆشبن
چالاکوانانی سوری ڕۆژی شه‌ممه گوتیان کۆمه‌ڵیک له سه‌ربازانی هه‌ڵهاتوو له سوپای به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستیان به‌سه‌ر سارۆچکه‌ی دومادا گرت، ئه‌وه‌ی ده‌که‌وێته ده‌ره‌وه‌ی شاری دیمه‌شقی پایته‌خت
سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح داوای له یه‌مه‌نیـیه‌کان کرد ناکۆکیـیه سیاسیـیه‌کانیان ولاوه نێن و له ده‌وری یه‌کتر کۆبـبنه‌وه و دهسـتبکهن به بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاته‌که‌یان
جێـگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی قۆناغی گواسـتنه‌وه‌ی لیبیا ده‌ستبه‌رداری پـۆسته‌که‌ی بوو، پاش ڕۆژێـک له‌وه‌ی خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌ت له شـاری به‌نغازی
کۆبوونه‌وه‌که‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌کاری بۆ کۆنگره‌ی نیشـتیمانی که له 12 ئه‌ندام پـێـکهاتووه، بۆ کاتێـکی نادیار دواخرا
به‌رپرسانی کۆمکاری عه‌ره‌ب ده‌ڵێن لیژنه‌ی سه‌ره‌کی تایبه‌ت به قه‌یرانی سوریا پـێشنیاریکردووه بۆ مانگێکیدیکه درێژه به کاری چاودێرانی عه‌ره‌ب له سوریا بدرێت
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌رۆک باراك ئۆباما وتاری ساڵانه‌ی له به‌رده‌م کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکادا پـێشکه‌ش ده‌کات
ئه‌ندامی پـێشـووی کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکا نیوت گنگرچ له هه‌ڵبژاردنه‌کانی کاندیدی کۆماریـیه‌کان بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له ویلایه‌تی ساوث کارۆلاینا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـتهێنا
کاندیده‌کانی پارتی کۆماری بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا دواترین هه‌وڵه‌کانیان چڕکردۆته‌وه له ویلایه‌تی ساوث کارۆلاینا، ئه‌مه‌ش ته‌نها ڕۆژێـک به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌رایی له‌و ویلایه‌ته به‌ڕێوه‌بچێت
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان بۆمبێـکی لاڕێ به ماشێنێـکدا له سوریا ته‌قیوه‌ته‌وه و به لایه‌نی که‌م بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 11 که‌س
زیاتر نیشـان بده