ئه‌نجومه‌نی سیناتی فه‌ڕه‌نسـا بڕیارێـکی په‌سه‌ندکردووه که ده‌ڵێت نکوڵیـکردن له‌و کوشـتنکاریـیه‌ی نزیکه‌ی 100 سـاڵ پـێش ئێسـتا له لایه‌ن تورکه‌کانه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌رمه‌نه‌کانه‌وه کرابوو کۆمه‌ڵ کوژی نه‌بووه، تاوانه.
بڕیاره‌که ده‌ڵێت هه‌ر که‌سێـک بڵێت ئه‌و ئه‌رمه‌نانه‌ی به ده‌سـتی تورکه عوسـمانیـیهکان کوژراون جینۆساید نه‌بووه، ئه‌وا 60 هه‌زار دۆلاری پـێدهبژێردرێت و نزیکه‌ی سـاڵێـکیش زیندانی ده‌کرێت.
مانگی ڕابردوو خانه‌ی خوارووی په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نســا بڕیاره‌که‌ی په‌سه‌ندکرد و پـێـده‌چێت سه‌رۆک نیکۆلای سارکۆزی مۆری بکات و بـبێته یاسا.
تورکیاش لای خۆیه‌وه بڕیاره‌که‌ی سیناتی فه‌ڕه‌نسـای به ناڕهوایـیهکی گه‌وه‌ره ناوبرد و ده‌ڵێت ئه‌وه نیشـانه‌ی بێ ڕێزیـیه به تورکیا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمه‌نسـتان ئێدوارد نالباندیان ده‌ڵێت ئه‌مه ڕۆژێـکه به زێـڕ ده‌نووسرێته‌وه له مێژووی داکۆکی له مافه‌کانی مرۆڤدا.
پـێشـتر تورکیا گوتی ئه‌گه‌ربێت و ئه‌نجومه‌نی سیناتی فه‌ڕه‌نسـا بڕیاره‌که په‌سه‌ند بکات، ئه‌وا سزای هه‌میشه‌یی ده‌سه‌پـێنێت.
تورکیا باڵیۆزی خۆی له فه‌ڕه‌نســا بانگهێشـت کرد پاش ئه‌وه‌ی خانه‌ی خوارووی په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نسـا بڕیاره‌که‌ی په‌سه‌ندکرد. هه‌روه‌ها ناوچه ده‌ریایی و ئاویـیهکانی خۆی به‌ره‌و ڕووی هێزی ده‌ریایی فه‌ڕه‌نسـا قه‌ده‌غه‌کردووه و هاتوچۆی فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی فهڕهنسـاشی به ئاسـمانیدا سـنووردارکردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسـا داوای له تورکیا کرد کاردانه‌وه‌ی توڕه ئامێزی نه‌بێت. ده‌شڵێت فه‌ڕه‌نسـا تورکیا به هاوپه‌یمانێـکی گرنگی خۆی داده‌نێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌رمه‌نه‌کان ده‌ڵێن له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا له‌شـکری ئیمپـراتۆریـیه‌تی عوسمانی 1.5 ملیۆن ئه‌رمه‌نیان کوشـتووه و ئه‌وه جینۆسایده. تورکیاش ده‌ڵێت به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه هه‌ر ئه‌رمه‌نه‌کان نه‌کوژراون، به‌ڵـکو خه‌ڵـکی تریش. ده‌شڵێت ژماره‌ی کوژراوانی ئه‌رمه‌نه‌کان زلکراوه.