به‌پـێی هه‌واڵه‌کان بۆمبێـکی لاڕێ به ماشێنێـکدا له سوریا ته‌قیوه‌ته‌وه و به لایه‌نی که‌م بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 11 که‌س.
کۆمه‌ڵی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند ڕاپـۆرتیان پـێـگه‌یشـتووه که ده‌ڵێت له شـاری ئدلیبی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که بۆمبێـک به ماشێـنێـکدا ته‌قیوه‌ته که که‌سـانی ده‌سـتگیرکراوی تێدابووه.
شایه‌نی باسه سوریا به ده‌گمه‌ن ڕێـگه به ڕۆژنامه‌وانانی بیانی ده‌دات له ناو وڵاته‌که‌ی کاربکه‌ن، بۆیه سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ نیـیه تاوه‌کو ڕاستی ڕووداوه‌که پـشـتڕاست بکرێته‌وه.