جێـگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی قۆناغی گواسـتنه‌وه‌ی لیبیا ده‌ستبه‌رداری پـۆسته‌که‌ی بوو، پاش ڕۆژێـک له‌وه‌ی خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌ت له شـاری به‌نغازی.
عه‌بدول حه‌فیز غۆقه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له چاوپـێـکه‌وتنێـکیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لجه‌زیره ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆژی شه‌ممه کۆمه‌ڵێـک خۆپـیشـانده‌ر به هه‌ڵدانی به‌رد و نارنجۆک خۆیان به باڵه‌خانه‌کانی ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا له به‌نغازی کرد له‌و ده‌مه‌ی کاربه‌ده‌سـتانی باڵای لێ‌بوو. ئه‌مه به گه‌وره‌ترین ناڕه‌زایی گشـتی داده‌نرێت له دژی ده‌سه‌ڵاتی نوێی لیبیا له‌وه‌تای کۆتایی به حوکمڕانی قه‌زافی هێنراوه.
خۆپـیشـانده‌ران حکومه‌تی کاتی تاوانبارده‌که‌ن به‌وه‌ی ئاوڕ له‌و سه‌رهه‌ڵـداوه بریندارانه ناداته‌وه که یارمه‌تیان دا له ڕووخاندنی ڕژێمی دیکتاتۆری موعه‌ممه‌ر قه‌زافی. هه‌روه‌ها ڕه‌خنه ده‌گرن له‌وه‌ی کۆمه‌ڵێـکی هه‌ڵپه‌رست له لایه‌نگرانی قه‌زافی خۆیان خزاندۆته ناو ئه‌نجومه‌نه‌که‌وه.
غۆقه یه‌کێـکه له‌و که‌سـانه‌ی که کاتی خۆی له حکومه‌ته‌که‌ی قه‌زافیدا بوو و پاشـان چووه پاڵ شۆڕشه‌که‌وه. هه‌ندێـک له دروشمی خۆپـیشـاندانه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه له دژی ئه‌و بوون.