چالاکوانانی مافی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت داویانه به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی پایته‌ختدا که ناوه‌ندێـکی خۆپـیشـاندانه‌کان بووه له ماوه‌ی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی که‌وا بۆ 10 مانگه له دژی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د درێژه‌ی کێشـاوه.
کۆمه‌ڵی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له له‌نده‌ن گوتی به‌یانی پـێـنجشه‌ممه ژماره‌یه‌کی زۆری سه‌رباز ڕژاونه‌ته ناوچه‌ی دومای دیمه‌شقی پایته‌خت. کۆمه‌ڵه‌که ڕاشیگه‌یاند که‌وا سه‌ربازانی هه‌ڵگه‌ڕاوه ڕۆژی شه‌ممه کۆنتڕۆڵی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان کردبوو.
هاوکات کۆمکاری عه‌ره‌ب ده‌ڵێت کشـانه‌وه‌ی چاودێرانی وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداو نابێته مایه‌ی دروسـتبوونی کۆسپ له به‌رده‌م کاره‌کانی له سوریادا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتێـکی کۆمکاری عه‌ره‌ب گوتی 15 مۆریتانی و 10 فه‌ڵه‌سـتینی و 6 میسری وه‌ک چاو‌دێر له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا ڕه‌وانه‌ی سوریا ده‌کرێن. گوتیشی ئه‌وانه شوێنی چاودێرانی وڵاتانی هاریکاری که‌نداو ده‌گرنه‌وه که حکومه‌ته‌کانیان ده‌ڵێن دڵنیا بوون له‌وه‌ی هێشـتا خوێن ڕشتن و کوشـتنی خه‌ڵـکی بێگوناح له سوریا به‌رده‌وامه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌م هه‌فتانه‌ی دوایـیدا وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداو زیاتر پـشـتگیری له کاردانه‌وه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی له دژی حکومه‌تی سوریا ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی لایه‌نگری ئه‌سه‌د به‌رده‌وامبوون له هێرشبردنه سه‌ر خۆپـیشـانده‌رانی ئاشـتیخواز و شه‌ڕ له دژی سه‌ربازانی هه‌ڵگه‌ڕاوه.
به‌ڵام ڕووسیا ده‌ڵێت ئه‌و پـشـتیوانی له هیچ بڕیارێـکی نێونه‌ته‌وه‌یی ناکات که سـزا و ده‌سـتێوه‌ردانی له‌شکری له دژی سوریا له‌خۆبگرێت.