به‌رپرسانی کۆمکاری عه‌ره‌ب ده‌ڵێن لیژنه‌ی سه‌ره‌کی تایبه‌ت به قه‌یرانی سوریا پـێشنیاریکردووه بۆ مانگێکیدیکه درێژه به کاری چاودێرانی عه‌ره‌ب له سوریا بدرێت ، هه‌روه‌ها ژماره‌ی چاودێرانیش زیادبکرێت، ئه‌مه‌ش له هه‌وڵێکدا بۆ چاودێریکردنی کاری توندوتیژی خوێناوی حکومه‌تی سوریا له به‌رامبه‌ر خۆپـیشانده‌رانی ئۆپۆزسێۆن.
به‌رپرسان ده‌ڵێن لیژنه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی کۆمکاری عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌م ڕێنمایه‌ی له قاهیره داوه به‌ر له کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌و ڕێکخراوه 22 ئه‌ندامیه له ئه‌مڕۆدا. پـێشبینی ده‌کرێت وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و داوایه.
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا که ناودارترین گروپی ئۆپۆزسێۆنی سوریایه گوشار ده‌خاته سه‌ر کۆمکاری عه‌ره‌ب تاوه‌کو ده‌ست له کاری جاودێری هه‌ڵگرێت و قه‌یرانه‌که ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی بکات.
چالاکوانانی ئۆپۆزسێۆن، حکومه‌تی سوریا به هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی چاودێران تومه‌تبار ده‌کات و ده‌ڵێن وه‌ک ڕووپۆشێک بۆ کاره سه‌ربازیـیه‌کانی خۆی له دژی خۆپیشانده‌ران به‌کاریان ده‌هێنێت.