یه‌کێتی ئه‌وروپا کڕینی نه‌وتی له ئێران قه‌ده‌غه‌کردووه و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م موڵک و سامانی بانکی ناوه‌ندی ئێرانی سڕکردووه، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شێـک له هه‌ڵمه‌تی یه‌کێتی ناوبراو بۆ گوشـارخسـتنه سه‌ر تاران تاوه‌کو پـرۆگرامی مشـتومڕ له‌سه‌ری خۆی ڕابگرێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا سه‌پاندنی گه‌مارۆیان به‌سه‌ر هاورده‌ی نه‌وتی ئێرانی‌دا سه‌پاند به گوێره‌ی ڕێـکه‌وتنـنامه نوێـیه‌که حکومه‌تانی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا که ده‌بێت مۆرکردنی کۆنتراکتی نوێی نه‌وتی له‌گه‌ڵ تاران ڕابگرن. پـێشـبینی ده‌کرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا کاری پـێبکرێت.
له‌و باره‌یه‌وه 27 ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له برۆکسل ئه‌م گه‌مارۆیه‌ی سه‌ر هاورده‌ی نه‌وتی ئێرانیـیان ڕاگه‌یاند وه‌ک هه‌وڵیان بۆ ڕاگرتنی پـرۆگرامی مشـتومڕ له‌سه‌ری ناو‌کی ئێران.
ئه‌وی شایه‌نی گوتنه ورده‌کاریـیه‌کانی ئه‌م ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا بۆ دانانی گه‌مارۆ له‌سه‌ر هاورده‌ی نه‌وتی ئێرانی بڕیاره له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا له برۆکسل ته‌واوبکرێت.