چالاکوانانی سوری ڕۆژی شه‌ممه گوتیان کۆمه‌ڵیک له سه‌ربازانی هه‌ڵهاتوو له سوپای به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستیان به‌سه‌ر سارۆچکه‌ی دومادا گرت، ئه‌وه‌ی ده‌که‌وێته ده‌ره‌وه‌ی شاری دیمه‌شقی پایته‌خت. ده‌شڵێن شه‌ڕ و پـێکدادانی قورس هه‌تا شه‌و داهات به‌رده‌وام بووه.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌سته‌ی چاودێری مافه‌کانی سوری بنکه له له‌نده‌ن گوتی هێزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی سوری له ده‌روازه‌ی شارۆچکه‌ی دومادا له دژی هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا ده‌جه‌نگان ، واته له‌و شارۆچکه‌یه‌ی له ماوه‌ی ده مانگی سه‌رکوتکردنی خۆپیشاندانی دژ به حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د به‌رده‌وام مه‌ڵبه‌ندی شه‌ڕ و نائارامی بووه.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی گوتنه هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه کاری توندوتیژی له سه‌رانسه‌ری سوریادا درێژه‌ی هه‌بوو ، له‌و باره‌یه‌وه میدیای ده‌وڵه‌تی سوریا و هه‌روه‌ها چالاکوانان گوتیان به‌لای که‌م 30 که‌س کوژران هاوکاتی ئه‌وه گروپی ئۆپۆزسیۆنی سوریا هانای بۆ کۆمکاری عه‌ره‌بی برد و داوای لێکرد هه‌وڵ بدات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بێته ده‌نگ له‌سه‌ر سوریا.
له لایه‌کی تره‌وه، کۆمیته‌ی ڕێکخستنی خۆجێی له سوریا رایگه‌یاند که ته‌رمی 30 که‌سی نه‌ناسراویان له مردووخانه‌یه‌کی نه‌خۆشخانه‌یه‌کدا له پارێزگای ئیدلیب دوزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام یه‌کلایانه ناتوانرێت ئه‌م هه‌واڵه پشتڕاست بکرێت.
بڕیاره ئه‌مڕۆ کۆمکاری عه‌ره‌ب له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر کۆببێته‌وه بۆ وتووێژکردنی له‌سه‌ر ئه‌و راپـۆرته‌ی باس له یه‌ک مانگ له ئه‌رکی چاودێرانی کۆمکاری عه‌ره‌بی له سوریادا ده‌کات، ئه‌و کاره‌ی به توندی ڕه‌خنه‌ی لێده‌گیرێت و ده‌ڵێن هه‌تا ئێسـتا نه‌بووه‌ته مایه‌ی ڕاگرتنی توندوتیژیـیه‌کان.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه بورهان غه‌لیون سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئۆپۆزسیۆنی نیشتیمانی سوری ڕۆژی شه‌ممه له قاهیره بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کۆمکاری عه‌ره‌بیدا کۆببێته‌وه، ناوبراو گوتی ئه‌گه‌ر راپۆرته‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب بێلایه‌نی له‌خۆنه‌گرتبێت ئه‌وا گروپه‌که‌ی ئه‌و راپۆرته ڕه‌تده‌کاته‌وه.