کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن هێزێـکی تایبه‌تی وڵاته‌که‌یان دوو هاوڵاتی ڕۆژئاوایی که یه‌کێـکیان ئه‌مه‌ریکایـیه و ئه‌وی دیکه‌یان دانیمارکیـیه له ده‌سـتی کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار له سۆماڵ ڕزگارکردووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هاوڵاتیـیه ئه‌مه‌ریکایـیه‌که که خانمێـکه ناوی جێسیکا بوچانانه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی له‌شـکری له جیبۆتی. ده‌ڵێن باری ته‌ندروستی ته‌واو نیـیه، به‌ڵام نه‌خۆشیـیه‌که‌ی ئاشـکرا نه‌کراوه.
خانم بوچه‌نان و هاوکاره دانیمارکیـیه‌که‌ی پـۆڵ ثیستد بۆ ماوه‌ی سێ مانگ بوو له لایه‌ن ئه‌و کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌وه له ناوه‌ندی سۆماڵ به بارمته گیرابوون. شه‌وی چوارشه‌ممه هێزێـکی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا به فڕۆکه‌ی هه‌لیـکۆپـته‌ر دابارینه سه‌ر شوێنی ڕفێنده‌ره‌کان له ناوچه‌ی باکوری ڕۆژئاوای مه‌قادیشۆ و ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 9 که‌سیان لێـکوشتن.
گوته‌بێژێـکی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا گوتی هێزه‌کانیان به نیازبوون ڕفێنده‌ره‌کان ده‌سـتگیربکه‌ن، به‌ڵام ئێدی نه‌کرا.
سه‌رۆک ئۆباما له‌سه‌ر پـرۆسه‌ی ڕزگارکردنه‌که گوتی ئه‌مه‌ریکا هیچ درێخیـیه‌ک ناکات بۆ پاراسـتنی هاوڵاتیانی خۆی و هه‌روه‌هاش له به سزا گه‌یاندنی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت زیان به ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان بگه‌یه‌نن.