ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌رۆک باراك ئۆباما وتاری ساڵانه‌ی له به‌رده‌م کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکادا پـێشکه‌ش ده‌کات.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له کۆشکه سپی دان ڕابنسن له ڕاپـۆرتێکدا ده‌ڵێت پێشبینی ده‌کرێت سه‌رۆک له‌و وتاره‌دا باس له ڕه‌وشی ئابوری و سیاسی دژواری ئه‌مه‌ریکا بکات که بۆ ده‌یان ساڵه ڕووبه‌ڕووی سه‌رۆکه‌کان ده‌بێته‌وه.
باسی ئابوری له پێشه‌وه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک بۆ کۆنگرس ده‌بێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕێژه‌ی بێ‌کاری له نزمبوونه‌وه‌دایه، به‌ڵام به‌و خێرایی‌یه نیـیه وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆباما ده‌خوازێت. ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه مه‌ترسی هه‌بێت بۆ سه‌ر دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی.
له 80% ی ڕاپرسیـیه‌کان ده‌ری‌ده‌خات ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان له کاره‌کانی سه‌رۆک ناڕازین.