حکومه‌تی سوریا پـلانێـکی کۆمکاری عه‌ره‌بی ڕه‌تکردۆته‌وه ئه‌وه‌ی داوا له سه‌رۆکی وڵات به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌کات ده‌سه‌ڵاتی حوکمڕانی سوریا بداته ده‌سـتی جێـگره‌که‌ی و هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌نگاوه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی به ده‌سـتێوه‌ردان له نێو کاروباری نێوخۆی سوریای تۆمه‌تبارکرد.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی سوری له زاری به‌رپـرسـانی حکومه‌تی سوری گێڕایانه‌وه و ده‌ڵێن پـێشـنیازه‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی ڕه‌تده‌که‌نه‌وه و به ده‌سـتێوه‌ردانێـکی زه‌ق و ئاشـکرا له کاروباری سوریای له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه ڕۆژێـک پـێشـتر وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی داوایان له حکومه‌تی سوری کرد له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ده‌ست به دیالۆگی نیشـتیمانی له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزسیۆنی سوریدا بکات و هه‌روه‌ها له ماوه‌ی دوو مانگدا حکومه‌تێـکی نوێ پـێـکبهێنن، واته ئه‌و کاره‌ی ده‌بێته پـێشـینه‌یه‌ک بۆ سـازدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی پـێشـوه‌خت و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه حه‌مه‌د بن جاسم ئال ثانی وه‌زیر ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر گوتوویه‌تی کۆمکاری عه‌ره‌ب به‌نیازه ئه‌م ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌ی خۆی ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکات و داوای پـشـتیوانیکردنی بۆ پـلانه‌که‌ی لێبکات.
له لایه‌کی تره‌وه شـازاده سـعود ئه‌لفه‌یسه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی شـانشینی سعودیـیه ڕایگه‌یاند وڵاته‌که‌ی چاودێرانی خۆی له سوریا ده‌کێشێته‌وه و ناوبراو گوتیشی ئه‌م بڕیاره وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه له شـکسـتهێنانی سوریا له ڕێزگرتنی له پـلانێـکی پـێشـووی کۆمکاری عه‌ره‌ب په‌یوه‌ست به کۆتایی‌هێنان به 10 مانگ له سه‌رکوتکردنی ڕاپه‌ڕینی ئۆپـۆزسۆنی سوری.