کۆبوونه‌وه‌که‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌کاری بۆ کۆنگره‌ی نیشـتیمانی که له 12 ئه‌ندام پـێـکهاتووه، بۆ کاتێـکی نادیار دواخرا.
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند وه‌ها بڕیاربوو له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌دا کات و شوێنی سـازکردنی کۆنگره‌که دیاری‌بکرێت و ئایا له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت یان له هه‌رێمی کوردسـتان.
پاشـان لیژنه‌که کارنامه‌ی کۆنگره‌که به ته‌وافوقی ئه‌ندامه‌کانی دابڕێژێت که 6 ئه‌ندامیان سه‌ر به هاوپه‌یمانی نیشـتیمانین و 4 ئهندامیشـیان سه‌ر به لیستی عێراقیـیه‌ن و 2 ئهندامیشـیان نوێنه‌رایه‌تی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی ده‌که‌ن.
عه‌دنان سه‌راج ئه‌ندامی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون ڕایگه‌یاند دواخسـتنی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندی به ئاماده‌نه‌بوونی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراقه‌وه هه‌یه که هێشـتا له گه‌شته‌که‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه که بۆ مه‌به‌سـتی پـشـکنینی پـزیشکی سه‌ردانی وڵاتی ئه‌ڵمانیای کردووه.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌کی زانیاری به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند ئه‌و هه‌واڵه له دور و نزیکه‌وه په‌یوه‌ندی به دواکه‌وتنی کۆبوونه‌وه‌که‌وه نیـیه، چونکه تاڵه‌بانی چاودێری و سه‌رۆکایه‌تی کۆنگره‌ی نیشـتیمانی ده‌کات که له مانگی داهاتوودا ئه‌نجامده‌درێت. به‌ڵام کاری لیژنه‌که ئاماده‌کاری و ڕێـکخسـتنی کۆنگره‌که‌یه و هه‌روه‌ها نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو لایه‌نه‌کانی تێدایه.
سه‌رچاوه‌که که ناوی خۆی ئاشـکرا نه‌کرد، هۆکاره‌که بۆ ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه که ههڵکشـانی کێشه‌کان له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا کاریگه‌ری له‌سه‌ر لیژنه‌که دروسـتکردووه که به ئاسانی نه‌توانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:14 خوله‌كه.