کاندیده‌کانی پارتی کۆماری بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا دواترین هه‌وڵه‌کانیان چڕکردۆته‌وه له ویلایه‌تی ساوث کارۆلاینا، ئه‌مه‌ش ته‌نها ڕۆژێـک به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌رایی له‌و ویلایه‌تی باشوری وڵاته‌که به‌ڕێوه‌بچێت.
چوار له کاندیده‌کان له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌ران له ڕۆژی هه‌ینیدا له سه‌رانسه‌ری ویلایه‌ته‌که کۆبوونه‌وه و هه‌ر یه‌که‌یان هه‌وڵی ده‌دا نیشـانی بدات ئه‌و که‌سه‌یه که ده‌توانێت شـکست به سه‌رۆکی دیموکرات باراک ئۆباما بهێنێت له هه‌ڵبژاردنه گشـتیـیه‌که‌ی مانگی یازده‌دا.
کاندیده‌کان بریتین له فه‌ڕمانڕه‌وای پـێشـووی ویلایه‌تی ماسه‌چوستس مت ڕامنی و سه‌رۆکی پـێشـووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نیوت گنگرچ و سیناتۆری پـێشـووی په‌نسلڤانیا ڕیک سانتۆرم و ئه‌ندامی کۆنگرس بۆ ته‌کساس ڕۆن پـۆڵ.