سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح داوای له یه‌مه‌نیـیه‌کان کرد ناکۆکیـیه سیاسیـیه‌کانیان ولاوه نێن و له ده‌وری یه‌کتر کۆبـبنه‌وه و ده‌سـتبکه‌ن به بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاته‌که‌یان.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌رۆک سـاڵح ئه‌م لێـدوانه‌ی دا به ئاماده‌بوونی جێـگره‌که‌ی عه‌بد ڕه‌به مه‌نسور هادی ئه‌وه‌ی ئێسـتا کاره‌کانی به‌ڕێوه‌ده‌بات. گوتیشی تێـگه‌یشتنێـکی هه‌ڵه بۆ بڕیاری په‌ناپارێزیـیه‌که هه‌یه که ته‌نها سه‌رۆک و خزمه‌کانی سوودی لێـوه‌رده‌گرن، به‌ڵکو هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ش ده‌گرێته که له ماوه‌ی 33 سـاڵی حکومڕانیـیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکدا کاریان کردووه.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی ئه‌و به‌نیازه بۆ چاره‌سه‌ری پـزیشـکی به‌ره‌و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بڕوات و پاشـان بۆ سه‌نعای پایته‌خت بگه‌ڕێته‌وه و له 21 ی مانگی دوو عه‌بد ڕه‌به مه‌نسور هادی ببێته سه‌رۆکی وڵات و کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی ڕاده‌ست بکات و ئه‌ویش که‌لوپه‌له‌کانی خۆی هه‌ڵبگرێت و به‌ره‌و ماڵه‌که‌ی خۆی بڕوات.