به‌رپرسانی پاکستانی ده‌ڵێن فڕۆکه‌ی بێ‌فڕۆکه‌وانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له هه‌رێمی خێڵه‌کی باکوری خۆرئاوای پاکستان ئۆتۆمبیلێک و خانویه‌کیان موشه‌کباران کردووه و ده‌رئه‌نجام 4 میلیتانی گومانلێکراوی کوشتووه.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکستانی ده‌ڵێن هێرشه‌که‌ی فڕۆکه بێ‌فڕۆکه‌وانه ئه‌مه‌ریکایه‌که ئه‌مڕۆ له گوندی "دیگان" له وه‌زیرستانی باکوری هاوسنوور له‌گه‌ڵ وڵاتی ئه‌فغانستانی هاوسێی بووه و کوژراوه‌کان که‌سانی خه‌ڵکی تورکمانستان بوون.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه به‌رپرسانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌رگیز به ئاشکرا دانیان به‌وه‌دا نه‌ناوه که فڕۆکه بێ‌فڕۆکه‌وانه‌کانی ئه‌مه‌ریکایی هێرش ده‌که‌نه سه‌ر چه‌کدارانی پاکستانی له هه‌رێمی خێڵه‌کی ئه‌و وڵاته، به‌ڵام هاوکات وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریكا له‌و باره‌یه‌وه به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ و بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه‌ی په‌یوه‌ستی بدات و ناوی خۆی بدرکێنێت، ئه‌و هێرشانه‌ی بۆ چه‌ندان سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی پشتڕاست کردووه.
هاوکات به‌رپرسانی پاکستانی ئه‌م هێرشانه‌ی فڕۆکه بێ‌فڕۆکه‌وانانی ئه‌مه‌ریکایان مه‌حکومکردووه و به پـێشێلکردنی سه‌روه‌ری پاکستانی پێناسه‌ی ده‌که‌ن، به‌ڵام وا بڕوا ده‌کرێت که ئه‌و هێرشانه به یارمه‌تی ده‌زگای موخابه‌راتی پاکستانی ئه‌نجام بدرێن.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه هێرشه‌کانی فڕۆکه‌ی بێ‌فڕۆکه‌وان ده‌ستیپێکردوه دوای ئه‌وه‌ی کوشتنی 24 سه‌ربازی پاکستانی له هێرشێکی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی ناتۆ، ئه‌م جۆره هێرشانه که‌مبوونه‌وه و هێرشه‌کان ئاڵۆزی له نێوان په‌یوه‌ندیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و پاکستانی لێکه‌وتۆ‌ته‌وه.