ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی ڕایگه‌یاند که‌وا فه‌ڕه‌نسا گوتوویه‌تی ته‌نها له سایه‌ی ڕێگه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه به‌شداری له کاری سه‌ربازی له سوریادا ده‌کات
ئه‌مڕۆ شه‌ممه پاش ئه‌وه‌ی دادگایه‌کی میسر حوکمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ حوسنی موباره‌ک بڕیـیه‌وه، به ده‌یان هه‌زاران که‌س ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان میسر بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی
سه‌رۆکی له ده‌سه‌ڵات لادراوی میسر حوسنی موباره‌ک حوکمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی درا له‌سه‌ر ده‌ستهه‌بوونی له کوشـتنی سه‌دان خۆپـیشـانده‌ری دژه حکومه‌ت له ده‌می ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی سـاڵی ڕابردوودا
هێزه‌کانی ناتۆ شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه له کرده‌وه‌یه‌کی قاره‌مانانه‌دا له ناوچه‌یه‌کی دورده‌ستی باکوری ئه‌فغانسـتاندا چوار کارمه‌ندی ڕێـکخراوێـکی کۆمه‌کی مرۆیی که ڕفێندرابوون ئازادکرد
شـاری ته‌رابلوسی باکوری لوبنان دیسانه‌وه بووه‌وه گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و پـێـکدادان له نێوان لایه‌نگران و نه‌یارانی سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د، وه له ئاکامدا نزیکه‌ی 7 که‌س کوژران
به‌رپـرسی ئۆفیسی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای ئه‌نجامدانی لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی کرد له‌و کۆمه‌ڵ کوژیـیهی هه‌فته‌ی ڕابردووی شـارۆچکه‌ی حۆله‌ی سوریا
بان کی مونی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوا له کۆمه‌ڵگه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌ی ده‌کات له‌و ده‌مه‌ی وڵاتی سۆماڵ به قۆناغی گواستنه‌وه‌دا تێده‌په‌ڕیت ، ئاسایشی له وڵاته‌دا به‌هێز بکه‌ن
ئاژانسێـکی فه‌رمی تورکیا ده‌ڵێت داوکاری گشـتی داوایان له په‌رله‌مان کردووه مافی په‌ناپارێزی یاسایی له‌سه‌ر 8 یاسادانه‌ری کورد هه‌ڵبگرێت
هێزه‌کانی سوریا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ناوچه‌ی حۆله‌ی ناوه‌ندی وڵاته‌که‌یانه تۆپـباران کرد که له‌وێ هه‌فته‌ی ڕابردوو کۆمه‌ڵ کوژیـیهکی لێ ڕوودا و ناڕه‌زایی نێونه‌ته‌وه‌یی لێـکه‌وته‌وه
وه‌زیری ته‌ندروسـتی تورکیا ده‌ڵێت حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی ده‌یه‌وێت حاڵه‌ته‌کانی منداڵ له‌باربردن و نه‌شـته‌رگه‌ریـیه‌کانی ده‌رهێنانی کۆرپه که‌مبکرێنه‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتێـکی گه‌وره‌ی ئیسرائیل گوتی وتووێژه‌کانی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که هیچ ئه‌نجامێـکی لێـنه‌که‌وتووه‌ته‌وه
بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز له باکوری ئیتاڵیای دایه‌وه و به لایه‌نی که‌م 15 که‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌سـتدا. پـێشـتر له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه بومه‌له‌رزه‌یه‌کی دیکه له هه‌مان ناوچه‌ی دابوو
ڕاسپێردراوی نێونه‌ته‌ویی ئاشتی کۆفی ئه‌نان له دیمه‌شق چاوی به سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د که‌وتووه تاوه‌کو داوای لێبکات پابه‌ندی جێبه‌جێکردنی ئه‌و ئاگه‌ر به‌سته بێت
له ڕاپـۆرتێـکدا که له ئه‌مه‌ریکا بڵاوبووه‌ته‌وه، هاتووه سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما به خودی خۆی سه‌رپه‌رشـتی هه‌ره پـرۆسه نهێنیـیه‌کان ده‌کات که تایبه‌تن به دانانی گومانبارانی ئه‌لقاعیده
سه‌رۆک وه‌زیری پـێشینی بریتانیا تۆنی بلێر له ڕۆژی دووشه‌ممه به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی په‌رله‌مانی وت ئه‌و بڕیارێکی ڕامیاری داوه که ڕوبه‌ڕوی میدیاکان نه‌بێته‌وه له ده‌می ده‌یه‌کدا له‌سه‌ر پـۆسته‌که‌ی
وه‌کو هه‌موو وڵاتێـک وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش سـاڵانه ڕۆژێـکی هه‌یه بۆ ڕێزلێنان له‌و که‌سانه‌ی که بۆ به‌رگریکردن لێی له سه‌ربازیدا گیانیان له‌ده‌سـتداوه
کۆفی ئه‌نانی نێردراوی تایبه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌یرانی سوریا گه‌یشتووه‌ته دیمه‌شقی پایته‌خت به مه‌به‌سـتی هه‌وڵدان بۆ ڕزگارکردنی پـلانه ئاشتیـیه‌که‌ی له ههڵوهشـاندنهوه
حکومه‌تی ئوردن بڕیاری داوه نرخی به‌نزینی جۆر باش له‌گه‌ڵ ئه‌لیکتریک بۆ که‌رتی پـیشه‌سـازی و کارداری زیادبکات، ئه‌مه‌ش له پـێناو که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و لاسهنگیـیهی دووچاری بوجه‌ی وڵاته‌که بووه
ئه‌مه‌ریکا به توندترین شێوه کوشـتنکاریـیه‌که‌ی شـارۆچکه‌ی حۆله سه‌رزه‌نشت ده‌کات. چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پـشـتڕاستی ئه‌وه‌یان کرده‌وه
له پاش ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی توندڕه‌وانی ئیسلامی کردوویانه بۆ نانه‌وه‌ی توندوتیژی ئه‌گه‌ربێت و ئه‌و کۆنسێرته بکرێت
زیاتر نیشـان بده