سه‌رۆک وه‌زیری پـێشینی بریتانیا تۆنی بلێر له ڕۆژی دووشه‌ممه به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی په‌رله‌مانی وت ئه‌و بڕیارێکی ڕامیاری داوه که ڕوبه‌ڕوی میدیاکان نه‌بێته‌وه له ده‌می ده‌یه‌کدا له‌سه‌ر پـۆسته‌که‌ی.
بلێر له لێکوڵینه‌وه‌که‌دا له باره‌ی که‌لتور، ڕاهێنان و ڕه‌وشتی رۆژنامه‌وانیدا گه‌واهی دا و وتی شیانی ده‌ربازبوون و یا خۆ لانه‌دان نه‌بووه که رامیار زانه باڵاکان و به‌ڕیوه‌به‌ره باڵاکانی میدیا تێکه‌ڵاوی نزیکیان هه‌بێت ، به‌ڵام وتی زۆر گرنگه له ڕاگرتنی ئه‌و په‌یوه‌ندیـیه بۆ ئه‌وه‌ی نا ته‌ندروست بێت.
بلێر که له 1997- 2007 سه‌رۆک وه‌زیر بوو وتی ئه‌و ترسی شه‌ڕی له‌گه‌ڵ میدیاکان هه‌بوو که له‌وانه‌یه ئه‌وه‌نده سه‌خت بێت رێگا له ئه‌نجامدانی کاره‌کانی بگرێت .
چه‌ندین له کاربه‌ده‌سته باڵاکان له لێکۆڵینه‌کاندا ده‌رکه‌وتون که ساڵی رابردوو دامه‌زرابوون پاش رسوایی و شه‌رمه‌زاریه‌کانی گوێ ڕاگرتنی ته‌له‌فونه‌کان که له راپۆرته‌کانی The News of the World که رۆپرت موردۆخ خاونیه‌تی و به به‌رده‌وامی گوێـیان له ته‌له‌فونی کاربه‌ده‌سته باڵاکان و زیان پێ که‌وتووه‌کانی تاوانه‌کان ڕاگرتبوون بڵاوبووبووه‌وه.
لێکۆڵینه‌وه‌که که به سه‌رۆکایه‌تی دادوه‌ر لیڤیسۆن براێنه، ده‌ڕوانێته ئه‌وه ئاخۆ رامیار زانه‌کانی بریتانی نه‌یانتوانیوه ئه‌و چالاکیانه ڕابگرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کی زۆر نزیکیان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌کاندا هه‌بووه و یاخود زۆر ترسیان له میدیاکاندا هه‌بووه.