بان کی مونی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوا له کۆمه‌ڵگه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌ی ده‌کات له‌و ده‌مه‌ی وڵاتی سۆماڵ به قۆناغی گواستنه‌وه‌دا تێده‌په‌ڕیت ، ئاسایشی له وڵاته‌دا به‌هێز بکه‌ن.
بان کی مون ئه‌مڕۆ له میانه‌ی کونفرانسی په‌یوه‌ست به سۆماڵ ئه‌م داواکاریـیهی پێشکه‌ش به کۆمه‌ڵگه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی کرد. کۆنفرانسه‌که له شاری ئسته‌نبولی تورکیا به‌ستراوه و تیایدا سه‌نگی ده‌خرێته سه‌ر یارمه‌تیدانی سۆماڵ بۆ بنیاتنانی حکومه‌تێکی سه‌قامگیر و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکێک بۆ ئه‌و وڵاته هه‌تا 20 ی مانگی هه‌شت.
سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به نوێنه‌رانی 54 وڵاتی به‌شداربووی کۆنفرانسه‌که‌ی گوت؛ سۆماڵ له‌مه‌ڕ تیرۆریزم و چه‌ته‌ی ده‌ریایی و هه‌روه‌ها وشکه ساڵی ، هه‌ر بۆیه سۆماڵ پێویستی به ته‌بایی و هاوسۆزی هه‌یه.
بانکی مون له درێژه‌ی وته‌که‌یدا ئاماژه‌ی دا و گوتی سه‌رکه‌وتن له بنیاتنانی به‌شی ئاسایش و هه‌روه‌ها حوکمی یاسا پێویست به به‌شداری زیاتری کۆمه‌ڵگه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه له سۆماڵ‌دا.
هاوکات بانکی موون داوای له وڵاتانی کۆمه‌ک به‌خش کرد پشتیوانی له‌م هه‌وڵه گرنگه له سۆماڵ‌دا بکه‌ن و ناوبراو ده‌شڵێت به‌شی تایبه‌تی سۆماڵی رۆڵی له بنیاتنانی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه. گوتیشی که ژنان و لاوانی سۆماڵی ده‌توانن گۆڕان له وڵاته‌که‌یاندا به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن ، به‌ڵام هاوبه‌شانی سۆمال ،ئه‌وانێس ده‌بێت یارمه‌تیان بۆ سۆماڵ زیاد بکه‌ن و رۆڵی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه ببینن.