ڕاسپێردراوی نێونه‌ته‌ویی ئاشتی کۆفی ئه‌نان له دیمه‌شق چاوی به سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د که‌وتووه تاوه‌کو داوای لێبکات پابه‌ندی جێبه‌جێکردنی ئه‌و ئاگه‌ر به‌سته بێت که به‌هۆی شه‌ڕی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵداوان تێک چووه.
وته‌بێژێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتی به‌رێز ئه‌نان له کۆبوونه‌وه‌ی سێشه‌ممه باسی 2 خاڵی سه‌ره‌کی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئه‌سه‌د ده‌کات، به‌رنامه‌ی ئاشتی شه‌ش خاڵه بۆ سوریا و هه‌روه‌ها کوژرانی به لایی که‌م 108 مه‌ده‌نی له هه‌ینی ڕابردوو له شارۆچکه‌ی حوله.
وته‌بێژی به‌رێز ئه‌نان گوتی ڕاسپێردراوی تایبه‌تی" به زمانێکی ڕوون و ئاشکرا هه‌ڵویستی خۆی به سه‌رۆک ئه‌سه‌د ڕاگه‌یاندووه که به‌رنامه‌ی ئاشتی شه‌ش خاڵه سه‌رناکه‌وێت به بێ هه‌نگاوی به جه‌رگ بۆ ئه‌وه‌ی پێشی توندوتیژی بگیرێت و گیراوه‌کان ئازاد بکرێن و ئه‌و ته‌کیدی له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌که به ته‌واوه‌تی کرد. مانگی ڕابردوو به‌ڕێز عه‌نان ناوبژی ئاگه‌ربه‌ستی کرد نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵداوان.
له نوێترین توندوتیژی سێشه‌ممه له پێوه‌ندی به سه‌رهه‌ڵدانه‌که، چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤی سوریا گوتیان به که‌می 19 که‌س له هێرشه‌کانی سه‌رتانسه‌ری سوریا کوژراون.