وه‌کو هه‌موو وڵاتێـک وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش سـاڵانه ڕۆژێـکی هه‌یه بۆ ڕێزلێنان له‌و که‌سانه‌ی که بۆ به‌رگریکردن لێی له سه‌ربازیدا گیانیان له‌ده‌سـتداوه. ئه‌م یادکردنه‌وه‌یه مێژووی خۆی هه‌یه که ده‌مانگێڕێته‌وه بۆ وتاره‌که‌ی پـێرکڵس ڕێبه‌ری دێرینی ئه‌سینا که تیایدا ئاماژه‌ی کردبوو به‌وه‌ی زیانه‌کانی شه‌ڕ پـیاوانی خاوه‌ن به‌هان و هه‌روه‌ها"ژیان پـێویستی به وره‌ی قاره‌مانێتی ئه‌وان هه‌یه."
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێـکه‌وتی 28 ی مانگی پـێنج ڕۆژی یاده‌وه‌ریـیه له سه‌رانسه‌ری ئه‌مه‌ریکا و چالاکی جۆراوجۆری هاوشێوه‌ی یه‌کتر سـازده‌کرێن له‌گه‌ڵ سـاتێـکی بێ ده‌نگی وه‌سـتان بۆ ڕێزلێنان له گیانی ئه‌و که‌سـانه. ئاڵای قه‌باره بچووکی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر گۆڕه‌کانی گۆڕسـتانه له‌شـکریـیه‌کانی وڵاته‌که به‌دی ده‌کرێن و خێزانه‌کان ده‌چنه سه‌ر گۆڕی خۆشه‌ویسته‌کانیان ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
بێ له‌مانه ڕه‌هه‌نده‌کانی تری ئه‌م یاده‌وه‌ریـیه ئه‌وه‌یه که ئه‌م ڕۆژه ڕۆژی پـێزانینه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له پـێناو ئازادی وڵاته‌که‌یاندا خۆیان به‌ختکرد که هه‌ندێـکیان له شه‌ڕدا کوژران و هه‌ندێـکی دیکه‌یان به نه‌خۆشی یان له زیندانه بیانیـیهکاندا مردن و نه‌گه‌ڕانه‌وه. زۆربه‌یان زۆر به گه‌نجی له پـێناو ئازادی و به‌ها پـیرۆزه‌کانی ئه‌م وڵاته‌دا گیانیان له‌ده‌سـتداوه و ڕه‌نگه ده‌رفه‌تیش له به‌رده‌مدا نه‌بووبێت ڕێزیان لێـبگیرێت. سه‌دان هه‌زار که‌س له شه‌ڕدا گیانیان له‌ده‌سـتدا له پـێناو به‌دیهێنانی ئازادی بۆ خه‌ڵـکانی دیکه‌ش، له باکوری ئه‌فریکا و ئه‌وروپا و ناوچه‌ی پاسفیک و ئاسیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ڕۆژی یاده‌وه‌ری ڕۆژێـک نیـیه بۆ ڕێزلێنان ته‌نها له یه‌ک جه‌نگ، به‌ڵـکو ماناکه‌ی سنووره‌که‌ی سـاتهوهختی قارهمانێتیشی تێپه‌ڕاندووه و ڕۆژێـکه بۆ دانپـیادانان به گه‌وره‌یی میلـلهتێـک که خوێنیان ده‌ڕێژن و گیانیان به‌خت ده‌که‌ن له پـێناو ئازادیـیه‌کانی که هه‌رگێز ده‌سـتبه‌رداری نابن.