به‌رپـرسی ئۆفیسی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای ئه‌نجامدانی لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی کرد له‌و کۆمه‌ڵ کوژیـیه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی شـارۆچکه‌ی حۆله‌ی سوریا که تیایدا ده‌یان هاوڵاتی سیڤیل کوژران.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی و له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ته‌نگه‌تاوی ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا له جنێڤ، ناڤی پـیڵی داوای لێـکۆڵینه‌وه‌ی له‌و کوشـتنکاریـیه‌ی 25 ی مانگی پـینج کرد ئه‌وه‌ی تیایدا به لایه‌نی که‌م 108 که‌س کوژران که نیوه‌یان منداڵ بوون. داواشی له حکومه‌تی سوریا کرد ڕێگه‌ی ته‌واو به لێـکۆڵه‌ره‌وان بدات لێـکۆڵینه‌وه له‌و کوشـتنکاریـیه بکه‌ن که ڕه‌نگه تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی بـێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕووداوه‌که‌ی حۆله ناڕه‌زایی زۆری کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی لێـکه‌وته‌وه، وه هه‌ندێـک له دیپـلۆماتان داوای هاوپه‌یمانێـتیـیه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یان کرد بۆ ڕووخاندنی جکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د.