هێزه‌کانی ناتۆ شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه له کرده‌وه‌یه‌کی قاره‌مانانه‌دا له ناوچه‌یه‌کی دورده‌ستی باکوری ئه‌فغانسـتاندا چوار کارمه‌ندی ڕێـکخراوێـکی کۆمه‌کی مرۆیی که ڕفێندرابوون ئازادکرد.
شه‌وی ڕابردوو هێزێـکی تایبه‌ت به فڕۆکه‌ی هه‌لیکۆپـته‌ر له نزیک ئه‌و ئه‌شـکه‌وته داگیران که ڕفێندراوه‌کانی تیایدا ده‌سـتبه‌سه‌رکرابوون و پاشـان له په‌لامارێـکی کوتوپـڕدا 5 له ڕفێنده‌ره‌کان کوژران و 4 کارمه‌نده‌که ڕزگارکران.
جێی ئاماژه‌کردنه ئه‌و کارمه‌ندانه بۆ ڕێـکخراوی مێدایری ناحکومی کارده‌که‌ن که بنکه‌که‌ی له سویسرایه، له 22 ی مانگی پـێنجدا ڕفێندران له‌و ده‌مه‌ی به‌سه‌ر پـشـتی وڵاخه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی به‌ده‌خشان ده‌چوون بۆ کۆمه‌کردنی ئه‌و گوندنشینانه‌ی دووچاری به‌دخۆراکی بوون.
دوو له ڕفێندراوه‌کان پـزیشـکی بیانین، یه‌کێـکیان ناوی هێلن جۆهانستنه و ته‌مه‌نی 28 سـاڵه و ڕه‌گه‌زنامه‌ی بریتانیـیه و ئه‌وی دیکه‌یان ناوی مۆراگوا ئۆریه‌ر و ته‌مه‌نی 26 سـاڵه و ڕه‌گه‌زنامه‌ی کینیـیه. دوو کارمه‌نده‌که‌ی دیکه ئه‌فغانین و ناوه‌کانیان ئاشکرا نه‌کراوه.
سه‌رۆک وه‌زیری بریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن که خۆی فه‌رمانی به هێزێـکی وڵاته‌که‌ی دابوو به‌شـداری له هه‌ڵمه‌ته‌که‌دا بکه‌ن، ده‌ستخۆشی له ئه‌نجامده‌رانی کرده‌وه‌که کرد و گوتی کارێـکی ئازایانه‌تان ئه‌نجامدا.