Accessibility links

فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت ته‌نها به‌پـێی بڕیاری نه‌ته‌وه ‌یه‌کگرتووه‌کان کاری سه‌ربازی له‌ سوریادا ده‌کات


ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی ڕایگه‌یاند که‌وا فه‌ڕه‌نسا گوتوویه‌تی ته‌نها له‌ سایه‌ی ڕێگه‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ به‌شداری له‌ کاری سه‌ربازی له‌ سوریادا ده‌کات.

وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا ( ژان ئێڤ لودغیان) ئه‌مڕۆ به‌‌ دوانگه‌ی ئاسایشی ئاسیای گوتووه‌ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووخاندنی سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د ده‌بێت سزا و فشار زیاتر بکات.

زیاتر له‌ ساڵێکه‌ سه‌رهه‌ڵدانی دژ به‌ حکومه‌ت له‌ سوریا به‌رده‌وامه‌.

ڕۆژی شه‌ممه‌ سیناتۆر جان مه‌ککه‌ین داوای له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئۆباما کرد سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا جه‌کدار بکات و ناوچه‌ی ئارامیان بۆ دابین بکات.

ڕووسیا هاوپه‌یمانی سوریایه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕێگری له‌ بڕیاره‌کانی دژ به‌ سوریا ده‌کات.

XS
SM
MD
LG