ئاژانسێـکی فه‌رمی تورکیا ده‌ڵێت داواکاری گشـتی داوایان له په‌رله‌مان کردووه مافی په‌ناپارێزی یاسایی له‌سه‌ر 8 یاسادانه‌ری کورد هه‌ڵبگرێت به مه‌به‌سـتی ڕێگه‌خۆشـکردن بۆ دادگایی‌کردنیان به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له پارتی کرێکارانی کوردسـتان.
ئاژانسی ئه‌نا‌تۆلیا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه بڵاویکرده‌وه که‌وا 6 یاسادانه‌ری سه‌ر به پارتێـکی ئاشتی و دیموکراسی، له نێویاندا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و دوو په‌رله‌مانتارێـکی سه‌ربه‌خۆ تۆمه‌تبارکراون به‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به په‌که‌که‌وه هه‌یه.
ئه‌گه‌ربێت و حوکمی ئه‌و تۆمه‌ته به‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه بدرێت، ئه‌وا ڕه‌نگه بۆ 10 سـاڵ زیندانی بکرێن.