وه‌زیری ته‌ندروسـتی تورکیا ده‌ڵێت حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی ده‌یه‌وێت حاڵه‌ته‌کانی منداڵ له‌باربردن و نه‌شـته‌رگه‌ریـیه‌کانی ده‌رهێنانی کۆرپه که‌مبکرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش چه‌ند ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیر منداڵ له‌باربردنی به کوشتن ناوبرد.
جێی ئاماژه پـێکردنه، منداڵ له‌باربردن له تورکیا یاسایـیه هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی ته‌مه‌نی کۆرپه‌که له سکی دایکیدا له 10 هه‌فته تێپه‌ڕی نه‌کردبێت، هه‌روه‌ها له‌به‌ر هۆی ته‌ندروسـتی کتوپـڕ که شیانی هه‌بێت ئاکامی خراپی لێـبکه‌وێته‌وه. نه‌شـته‌رگه‌ریـیه‌کانی ده‌رهێنانی کۆرپه ده‌شێت بکرێن ئه‌گه‌ر داوا بکرێت.
سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان که داوای له تورکه‌کان کرد منداڵی زیاتریان بـبێت، دیارده‌ی منداڵ له‌باربردنی به پـلانێـکی شـاراوه‌ی ناوزه‌دکرد بۆ سڕینه‌وه‌ی میلـله‌ته‌که له گۆڕه‌پانی جیهاندا.
وه‌زیری ته‌ندروسـتی تورکیا ڕه‌جه‌ب ئه‌کداغ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتیشی دکتۆره‌کان ئاگاهیان داوه له دژی نه‌شـته‌رگه‌ریـیه‌کانی کۆرپه ده‌رهێنان، ئه‌وانه‌ی پـێویست نیـیه بکرێن. هه‌روه‌ها باسی له توێژینه‌وه‌یه‌ک کرد که له ئارادایه بۆ دانانی ڕێنمایی نوێ له دژی منداڵ له‌باربردن.