سه‌رۆکی له ده‌سه‌ڵات لادراوی میسر حوسنی موباره‌ک حوکمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی درا له‌سه‌ر ده‌ست‌هه‌بوونی له کوشـتنی سه‌دان خۆپـیشـانده‌ری دژه حکومه‌ت له ده‌می ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی سـاڵی ڕابردوودا ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه ناچاربوو ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له پاش ماوه‌یه‌کی کورت له ده‌رچوونی بڕیاری دادگا، حوسنی موباره‌ک به‌ره‌و زیندانی توڕڕه برا. پـێشـتر موباره‌ک له نه‌خۆشـخانه ده‌ستبه‌سه‌ربوو و هه‌موو جارێـک به قه‌ڕه‌وێڵه‌ی نه‌خۆش بۆ دادگا ده‌هێنرا و ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـکی ناڕه‌زایـیان ده‌ده‌بڕی و ده‌یانگوت ده‌بێت ئه‌ویش وه‌ک تاوانباره‌کانی دیکه به‌ره‌و زیندان بـبرێت.
داواکاری گشـتی داوای سه‌پاندنی حوکمی له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر حوسنی موباره‌کی ته‌مه‌ن 84 سـاڵدا ده‌کرد.
گه‌وره پارێزه‌ری موباره‌ک به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌ڕه‌نسی گوتووه موباره‌ک داوای پـیاداچوونه‌وه به حوکمه‌که‌ی ده‌کات، که هه‌رچه‌نده دادگا سکاڵای گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر موباره‌ک و هه‌ردوو کوڕه‌که‌ی عه‌لا و جه‌مال هه‌ڵوه‌شـانده‌وه. دادگا ده‌ڵێت ماوه‌ی یاسایی بۆ دادگایی‌کردنیان به‌و تاوانانه به‌سه‌رچوون.
ئه‌وه‌ش پارێزه‌رانی قوربانیـیانی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی توڕه کرد و هه‌ر له ژوری دادگا هاواریان کرد " گه‌ل پاکسـازی دادی ده‌وێت، ئه‌م بڕیاره ناڕه‌وایه ناڕه‌وایه"
هه‌روه‌ها دادگاکه حوکمی زیندانی هه‌تاهه‌تایشی بۆ وه‌زیری پـێشووی ناوخۆ حه‌بیب ئه‌لعه‌دلی بڕیـیه‌وه هه‌ر له‌سه‌ر تاوانی به‌رپـرسیارێتی له کوشـتنی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیو، به‌ڵام 6 فه‌رمانده‌ی پـێشـووی پـۆلیس به‌بێ تاوان دادگا بڕیاری بۆ دان.
جێی ئاماژه‌کردنه موباره‌ک تاکه ڕێبه‌ره ڕه‌وانه‌ی زیندان بکرێت له نێو ئه‌وانه‌ی له ڕاپه‌ڕینی عه‌ره‌بدا له ده‌سه‌ڵات لادران. پـرۆسه‌ی دادگایی‌کردنه‌که له مانگی هه‌شتی سـاڵی ڕابردووه‌وه ده‌سـتیپـێـکرد.