کارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌بردنی کاروباره‌کانی گۆرانیبێژی پاپی ئه‌مه‌ریکایی له‌یدی گاگا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گوتوویانه ئه‌و کۆنسێرته‌ی بڕیاربوو ڕۆژی 3 ی مانگی شه‌ش له‌یدی گاگا له ئه‌نده‌نووسیا سـازی بکات، هه‌ڵوه‌شـاوه‌ته‌وه له پاش ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی توندڕه‌وانی ئیسلامی کردوویانه بۆ نانه‌وه‌ی توندوتیژی ئه‌گه‌ربێت و ئه‌و کۆنسێرته بکرێت.
به‌رپـرسی ڕێـکخه‌ری کۆنسێرته‌که مینۆلا سیبایانگ ده‌ڵێت هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی کۆنسێرته‌که هه‌ر ته‌نها له‌به‌ر گۆرانیبێژ له‌یدی گاگا نه‌بووه، به‌ڵـکو له‌به‌ر مه‌سه‌له‌ی پاراستنی ژیانی ئه‌وانه‌ش بووه که به‌نیازبوون بۆ کۆنسێرته‌که بچن.
جێی ئاماژه‌کردنه زیاتر له 52 هه‌زار بلیت بۆ ئه‌م کۆنسێرته فرۆشرابوو.