بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز له باکوری ئیتاڵیای دایه‌وه و به لایه‌نی که‌م 15 که‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌سـتدا. پـێشـتر له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه بومه‌له‌رزه‌یه‌کی دیکه له هه‌مان ناوچه‌ی دابوو.
ده‌زگای چاودێری جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت سه‌رله‌به‌یانی سێشه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به هێزی 5.8 له‌سه‌ر پـێوه‌ری ڕێخته‌ر له ناوچه‌ی Emilia-Romagna دا.
بومه‌له‌رزه‌که له زۆربه‌ی ناوه‌ڕاست و باکوری ئیتاڵیا، له نێویاندا شـاری سه‌ره‌کی میلان هه‌ستی پـێـکرا. پاشـان چه‌ندین پاشه له‌رزه‌ی به‌هێز له ناوچه‌که‌ی دایه‌وه.
کاربه‌ده‌سـتانی فریاگوزاری گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ناوچانه‌ی زیانیان لێـکه‌وتووه و به‌هانای ئه‌و که‌سـانه‌وه ده‌چن که له ژێر داروپه‌ردوی شوێنه داڕماوه‌کاندا گیریان خواردووه.