دوو به‌ربژاری سه‌رۆکایه‌تی میسر که ده‌نگی زۆریان له خولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا به‌ده‌سـتهێنا، دوێنێ ده‌ستی هاوکاریان بۆ نه‌یارانیان درێژکرد و هه‌روه‌ها ڕوانگه‌ی خۆیان خسته ڕوو له‌مه‌ڕ بنیاتنانی میسرێکی نوێ
تیمێـکی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گه‌یشـتوونه‌ته شـارۆچکه‌ی حۆله که له‌وێ چالاکوانان ده‌ڵێن له ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه شـارۆچکه‌که که‌وتووه‌ته ژێر بۆردومانێـکی قورسی هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه
ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی تورکی ده‌ڵێن هێرشبه‌رانی گومانلێکراوی خۆکوژ ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراویان ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ده‌ره‌وه‌ی بنکه‌یه‌کی پـۆلیس ته‌قانده‌وه و له ئاکامدا پۆلیسێک کوژراوه
ئاماری به‌رایی یه‌که‌م ده‌نگدانی سه‌رۆکایه‌تی ئازاد له میسر ئاماژه ئه‌وه ده‌دات کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی گرووپی ئیخوان ئه‌لموسلیمین ڕه‌نگه که‌مێـک له پـێشه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند کاندیده به‌هێزانه‌یه
فڕانسوا ئۆلاندی سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسـا ده‌ڵێت ئه‌و پـلان داده‌نێت بۆ کشـانه‌وه هه‌ر هه‌موو ئه‌و 2 هه‌زار سه‌ربازه شه‌ڕکه‌ره‌ی وڵاته‌که‌ی له ئه‌فغانسـتان هه‌تا کۆتایی ئه‌مسـاڵ
کاربه‌ده‌ستان له کۆستاریکۆ و مه‌کسیک له ڕه‌وشی ئاماده‌باشیدان به هۆی مه‌ترسی ئه‌وه‌ی که دوو گڕکان نیشانه‌کانی ته‌قینه‌وه‌یان لێده‌رده‌که‌ون
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له سوریا خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی سـازکران که بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه له ژێر دروشمی "دمشق موعدنا القريب" بوو
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له ئه‌نجامی هێرشی گولله هاوه‌ن له به‌غدا که‌سێک کوژراوه‌و 8 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون
ئێران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هه‌ڵوێستی زلهێزانی جیهانی ڕه‌تکرده‌وه سه‌باره‌ت به وتووێژه‌کانی تایبه‌ت به به‌رنامه ناوکییه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی
کاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای زانیاری پاکستان ده‌ڵێن هێرشی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکا 10 میلیتانی گومانباری له ناوچه خێڵه‌کییه‌کانی باکوری ڕۆژئاوای پاکستان نزیک سنووری ئه‌فغانستان کوشتووه
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه میسریـیه‌کان بۆ دووه‌م ڕۆژی ده‌نگدانه‌که به‌رده‌وامبوون له ڕیزبه‌ستن له به‌رده‌م بنکه‌کانی ده‌نگدان تاوه‌کو ده‌نگی خۆیان له‌و هه‌ڵبژاردنه میژویـیهی سه‌رۆکایه‌تیدا بده‌ن
زیاتر له 50 ملیۆن هاوڵاتی میسری ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌ره‌و بنکه‌کانی ده‌نگدان بچن و سه‌رۆکێـک بۆ وڵاته‌که‌یان هه‌ڵبژێرن
کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن ئه‌و دکتۆره‌ی یارمه‌تی ئه‌مه‌ریکای دا له دۆزینه‌وه‌ی ئوسامه بن لادن، حوکمی 33 سـاڵ زیندانی دراوه به تاوانی خیانه‌تکردن
کۆمه‌ڵێـک وڵات به‌ڵێنیان داوه به به‌های 4 ملیار دۆلار کۆمه‌کی یه‌مه‌ن بکه‌ن تاوه‌کو بتوانێت گه‌شه به ئابوریـیه‌که‌ی بدات و به‌هێزبێت له به‌رامبه‌ر میلیتانه ئیسلامیـیه‌کاندا
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به هێرشی هێزه‌کانی حکومه‌ت به لایه‌نی که‌م 25 که‌س کوژراون که زۆربه‌یان له دیمه‌شق و حومس و ده‌رعا بوون
جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق سـاڵح موتڵه‌گ گوتوویه‌تی ئه‌و له لێـدوانه‌کانی پـێشـووی پاشگه‌ز نه‌بووه‌ته‌وه که تیایاندا سه‌رۆک وه‌زیری نوری ئه‌لمالیکی به دیکتاتۆر ناوزه‌دکردبوو
کۆمه‌ڵی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوری بنکه له به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له گه‌ڕه‌کی قابون ڕوویداوه که ناوه‌ندی چه‌ند خۆپـیشـاندانێـکی دژی به سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بووه
ئێران باڵیۆزی خۆی له ئازه‌ربیجان بانگهێشتکرد پاش ئه‌وه‌ی گرژی که‌وته نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سووکایه‌تی به وێنه‌کانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و ئایه‌توڵـڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی کرابوون
موشه‌کێـک که له لایه‌ن کۆمپانیایه‌کی که‌رتی تایبه‌ته‌وه دیزاین و دروسـتکراوه بۆ گه‌یاندنی که‌پـسولێـک بۆ بنکه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی واڵایی ئاسـمانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به سه‌رکه‌وتووانه هه‌ڵدرا
سه‌رۆکی ئاژانسی ناو‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئه‌و پـێشـبینی ده‌کات له‌م نزیکانه ئێران ڕێـکه‌وتنێـک له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی مۆربکات بۆ ڕێـگه‌دان به پـشـکنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
زیاتر نیشـان بده