ئێران ڕایگەیاندوە دەستکراوە بە بەکارهێنانی سەنتەرفیوجی پێشکەوتوو بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە دامەزراوەی ناوکی ناتانز. ئەمەش پێچەوانەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەیە. تاران دەڵێت دواتر وزەی ئەلیکتریک لەو دامەزراوە کوژێندراوەتەوە و بە کارێکی تێرۆریزم ناودێری کردووە و لۆمەی ئەو کارەشی لە ئەستۆی ئیسرائیل دەنێت.
ئاژانسی دەنگ و باسی ئێرنا لە زاری موحەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە دەڵێت "تاران ڕێگەنادات ئەو هێرشە کاریگەری بکاتە سەر وتووێژەکانی ڤیەننا، و ئێرانیش ناکەوێتە ناو ئەو تەڵەیەی ئیسرائیل ناویەتەوە."
سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان بەوە کردووە کاربەدەستانی لیبیایی وتووێژیش دەکەن لەسەر تەواوی ڕێککەوتنە مۆرکراوەکانی نێوان ئانکەرە و تەرابلوس.
دیوانی پادشایەتی ئوردون لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا وێنەی پادشا و شازادە حوسەین شازادەی تاج و شازادە حەمزە پێکەوە بڵاودەکاتەوە هاوکاتی سەردانەکەیان بۆ مەزاری پادشاکانی وڵاتەکە.
سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمیی ئێران دەڵێت "ئێران بۆ شکستپێهێنانی ئەو جۆرە جموجۆڵە تێرۆریستیانە، بە شێوەیەکی ڕژد بەردەوام دەبێت لە فراوانکردنی تەکنەلۆژیای ناوکی لە لایەک و لە لایەکی تریشەوە بەردەوام دەبێت لەسەر کارکردن بۆ هەڵگرتنی سزا سەپێندراوەکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران."
وزەی ئەلیکتریک لە بەشێکی دامەزراوەی ناوکی ناتانز دەکوژێتەوە و ئێرانییەکان دەڵێن لێکۆڵینەوە بەردەوامە
یەکێک لەو دوو سەرکردە لەشکرییە دەڵێت "فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانی بە سەرکردایەتی عەرەبستانی سعودیە، 12 چەکی قورسی وەک تانک و تۆپی حوسییەکانیان تێکشکاندووە."
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند ئەمەریکا ئاگاداری کردوونەتەوە لەوەی 2 کەشتی جەنگی خۆی ڕەوانەی دەریای ڕەش دەکات لە ڕێگەی تەنگەی بۆسفۆرەوە
کۆشکی باکینگهام ڕایگەیاند شازادە فیلیپ ئەمڕۆ بەیانی هەینی لە کۆشکی وینزەر لە ڕۆژئاوای شاری لەندەن لە تەمەنی 99 ساڵی کۆچی دوایی کرد.
سەرۆک وەزیری ئیتالیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕەخنەی لە سەرۆکی تورکیا گرت لە بەرامبەر شێوەی ڕەفتاری لەگەڵ خانم ئورزولا فۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا
ئەمەریکا و عێراق بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە لە بارەی سێیەم وتووێژی ستراتیژی نێوانیان کە یەکەم وتووێژبوو لە سەردەمی بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک جۆو بایدن ئەنجام بدرێت
دادگایەکی تورکیا بڕیاری زیندانی هەتاهەتایی بۆ 32 سەربازی پـێشوو داوە بە تۆمەتی بینینی ڕۆڵی سەرەکی لە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016 .
سەرۆکی ڕوسیا لە ساڵی پاردا پێشنیازی ئەو گۆڕانکارییەی کرد وەک بەشێک لە چاکسازی لە دەستوردا، ڕوسیاییەکان لە مانگی 7ی ڕابردوودا بە تێکڕای دەنگ ئەو گۆڕانکاریانەیان پەسەند کرد و یاسادانەرانی وڵاتەکەش لە مانگی ڕابردوودا پەسەندیان کرد.
ناڤاڵنی تەمەن 44 ساڵ ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو مانگرتنەکەی خۆی ڕاگەیاند و گازەندەی لە پزیشکێکی زیندانەکەی دەکرد چونکە دەرمانی ئازار شكاندنی دابوویێ وەک چارەسەری تەندروستی بۆ ژانی قورسی پشتی و سڕ بوونی قاچی.
لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 13890 توشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە ئێراندا پشتڕاست کراوەتەوە، بەپێی لێدوانی سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران. ئەمەش زۆرترین ژمارەی توشبوونە لەوەتای ڕۆژی 4ی مانگی 12ی ڕابردووەوە.
دەزگای کارەساتە سروشتییەکانی ئیندۆنیزیا دەڵێت "وەها چاوەڕوان دەکرێت باران بارینی بە خوڕ تا سبەی سێشەممەش بەردەوام بێت لە کاتێکدا ئەم باو بۆرانە وەهایان کردووە شەپۆلەکانی دەریا 6 مەتر بەرزبن."
بەنجامین نەتەنیاهۆ، لە ئیسرائیل درێژترین ماوەی وەک سەرەک وەزیر بەسەربردووە و دوای 4 هەڵبژاردنی قورس لە ماوەی 2 ساڵدا لە دەسەڵاتدا ماوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا کە ڕووبەڕووی تاوانەکانی وەک دەگوترێت بەرتیلکاری و فێڵکردن و خیانەت کردن لە متمانە بۆتەوە.
کۆمیتەی پزیشکانی دارفوری ڕۆژئاوا دەڵێت هاوکاتی شەڕەکان، هێرشیش کراوەتە سەر ئەمبۆلانسێکی بریندارەکانی دەگواستەوە و دەشڵێت هێشتاش قوربانییەکان دەگەیەندرێنە نەخۆشخانەکان.
103 ئەدمێراڵی خانەنشین، ڕاگەیەندراوێکیان مۆرکردووە و تیایدا وابەستەیی خۆیان ڕاگەیاندووە بۆ پەیماننامەیەکی نێونەتەوەیی سەبارەت بە ڕێکخستنی هاتوچۆی کەشتییەکان لە تەنگەکانی پسفۆڕ و دەردەنێلەوە کە دەریای ناوەڕاست دەبەستنەوە بە دەریای ڕەشەوە.
حەمزەی تەمەن 41 ساڵ کە دەڵێت فرمانی دراوە بە سەردا تا لە کۆشکەکەی خۆی لە عەمان بمێنێتەوە، جەخت دەکاتەوە لەوەی بەرەنگاری هەموو ئەو بڕیارێکی سنوردارکردنی ئازادیی هاتوچۆی دەبێتەوە.
زیاتر نیشـان بده